وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى راى گه‌یاند، ئێران دژى هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییه كه توركیا له خاكى سووریا ئه‌نجامى بدات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى راگه‌یەنراوێكى فه‌رمى كردووه كه له ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یەنراوه‌كه هاتووه "هه‌ندێك هه‌واڵ هه‌ن له‌باره‌ى چوونى هێزه‌كانى توركیا بۆ ناو خاكى سووریا كه ئه‌مه‌یش مایه‌ى نیگه‌رانییه، ئێران پێیوایه ئه‌م كاره كۆتایى به نیگه‌رانییه ته‌ناهییه‌كانى توركیا ناهێنێ، هه‌روه‌ها له سنوورێكى فراوان ده‌بێته هۆى زیانێكى مادى و مرۆیى".
دواتر له رستیه‌یه‌كدا ئێران هه‌ڵوێستى خۆى دووپات ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، دژى هه‌ر ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له‌م جۆره‌ین.
ئێران و فڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زاییان له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌ربڕیوه
جگه له ئێران پێشتر هه‌ر یه‌كه له رووسیا و فڕه‌نسا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناره‌زایى خۆیان له‌باره‌ى ئه‌و ئۆپراسیۆنه راگه‌یاندووه كه توركیا به نیازه له‌م رۆژانه‌دا بۆسه‌ر رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامى بدات.
به‌یانى دوێنێ دووشه‌م كۆشكى سپى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، توركیا ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى ئەنجام ده‌دات و ئه‌مه‌ریكایش هێزه‌كانى خۆى له‌سه‌ر سنووره‌كانى توركیا ده‌كشێنێته‌وه.