سەری چوار هاووڵاتییان لە سنووری کەرکووک بڕی

:: PM:01:49:08/10/2019 ‌

 

ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای کەرکووک چوار شوانکارە بە سەربڕاوی دۆزرانەوە و بەڕێوەبەری پۆلیسیش دەڵێ، گومان دەکرێ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەو تاوانە ئەنجام درابێت.

 

ئەمڕۆ سێشەم هەشتی تشرینی یەکەم، حازم ئەمین وەك شایەتحالێك لە سنووری شارەدێی یایچی لە سنوری پارێزگای كەركوك بۆ "وشە" ئاشکرای کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقەیەکی زۆر لەمان بیست.

ئەگەری ئەوە زۆرە تاوانەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام درابێت

 

زیاتر روونی دەکاتەوە، دوای ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ کرد زانیمان چەند شوانێکارەیەک لەو ناوچەیە بوون کە تەقەکەی لێ کراوە و سەری هەموانیان بڕیبوو.

عەقید قاسم محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی دوبس كە هاوسنووری ناوچەكەیە، کوژران و سەربڕینی چوار گاوانی پشتراست كردەوە.

بەڕێوەبەری پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، شارەدێی یایجی هاوسنووری سەرگەڕان و خەرابە رووتە و ئەگەری ئەوە زۆرە تاوانەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجام درابێت.

لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 دۆخی تەناهی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینیوە و بەهۆی پشتگوێخستنی میلیشیا عێراقییەکانەوە داعش رۆژانە لەو ناوچانە هێرش دەکاتە سەر هاووڵاتییان ئاسایی.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان