باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق له په‌یامێكدا له‌بارەی خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌ڵێ، پێویست به تیۆرى پیلانگێڕى ناكات، داواكانى خۆپێشانده‌ران ره‌وایه.
له كاتێكدا لێكدانه‌وه‌ى جیا بۆ خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌كرێت و به كارى پلانگێڕى و ده‌ستى ده‌ره‌كى داده‌نرێت، جۆن ویلكسى باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق په‌یامێك بڵاو ده‌كاته‌وه و دووپات لەوه ده‌كاته‌وه، پێویست ناكات به‌گوێره‌ى تیۆرى پلانگێڕى سه‌یرى خۆپێشاندانه‌كان بكرێت.
جۆن ویلكس ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، په‌یامه‌كه‌ى له تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه "پێویست به تیۆرى پیلانگێڕى ناكات، داواى خۆپێشانده‌ران كه له مێژه چاوه‌ڕوانن، روون و ره‌وایه".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى داوا له عێراق ده‌كات، عێراقییه‌كانى له هێزه‌كانى ته‌ناهى نیشتمانى بپارێزێت.
به‌ریتانیا : داواى خۆپێشانده‌رانى عێراق روون و ره‌وایه
له رۆژى سێشه‌مى رابردووه‌وه، زنجیره‌یه‌ك خۆپێشاندان له به‌غداى پایته‌خت و شاره‌كانى باشوورى عێراق ئه‌نجام دراوه و پێكدادانیش له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه ته‌ناهییه‌كان دروست بووه، له ئه‌نجام دا نزیه‌كىه سه‌د كه‌س كوژراون و به سه‌دانى تریش بریندارن.
خۆپێشانده‌ران داواى سزادانى گه‌نده‌ڵكاران و هه‌لى كارى زیاتر و پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ده‌كه‌ن.