ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى حه‌وت پرسیار باس له لێكه‌وته‌كانى ئۆپراسیۆنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى توركیا ده‌كات بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و ده‌ڵێ "ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ى توركیا دووباره نه‌خشه‌ى ململانێیه‌كانى سووریا داده‌ڕێژێته‌وه".
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه
رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌م ئۆپراسیۆنه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا سێیه‌م ئۆپراسیۆن ده‌بێت كه له ساڵى 2016 وه ئه‌م وڵاته له‌ناو سنوورى سووریا ئه‌نجامى بدات. دواتریش رۆیته‌رز ده‌ڵێ ئه‌م هێرشه زه‌برێكه به‌ر ئه‌و هێزانه ده‌كه‌وێت كه كورد به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن و له دژى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه جه‌نگاون.
توركیا چى ده‌وێ ؟
توركیا باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا دوو ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌یه، یه‌كه‌میان دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌یه له‌سه‌ر سنووره‌كانى، چونكه ئه‌م هێزانه به مه‌ترسى ته‌ناهى ده‌زانرێت، دووه‌میان دانانى ناوچه‌ى ئارامه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى سووریا بگێڕێته‌وه كه ئێسته له توركیان.
ئه‌نكه‌ره هه‌وڵ ده‌دات ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له دانانى ناوچه‌ى ئارام به‌شدار بێت كه بۆ مه‌وداى 32 كیلۆمه‌تر درێژ ببێته‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ند جار هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ئۆپۆاسیۆنێكى سه‌ربازى به تاكلایه‌نى ده‌كات و واشنتن به سڵكردنه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات.
ته‌نانه‌ت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا به‌م دواییه باسى له‌وه كرد، زیاتر له سووریا قوڵ ده‌بنه‌وه و ئه‌و ناوچه ئارامه‌ى پێشنیارییان كردووه شارى رقه و دێرەزوور تێده‌په‌ڕێنێ بۆ ئه‌وه‌ى رێ بدرێت ئاواره‌ى زیاتر بگه‌ڕێنه‌وه.
كورد چۆن به‌م هێرشه‌وه كاریگه‌ر ده‌بێت؟
ماوه‌ى چه‌ند ساڵه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" كه له‌لایه‌ن كورده‌وه فه‌رمانده‌یى ده‌كرێت، كار بۆ فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان ده‌كه‌ن له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئه‌مه‌یش به پاڵپشتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت.
رۆیته‌رز ده‌ڵێ، كورد نموونه‌یه‌كى ده‌گمه‌نه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت له جه‌نگى سووریا، ئه‌وان چه‌ندان ئه‌نجوومه‌نیان بۆ خۆڕێوەبه‌رى دروست كردووه، هه‌میشه دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه ئامانجیان سه‌ربه‌خۆیى نییه به‌ڵكو خۆڕێوەبه‌رییه.
به‌ڵام له حاڵه‌تى هه‌ر هێرشێكى گه‌وره‌ى توركیا هه‌موو ئه‌مانه له‌ناو ده‌چن و جه‌نگ له ناوچه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێت، ئه‌نجوومه‌نى سووریاى دیموكرات كه باڵى سیاسى هه‌سه‌ده‌یه ده‌ڵێ، هێرشه‌كه‌ى توركیا شه‌پۆلێكى نوێى كۆڕه‌وى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
توركیا ده‌یه‌وێ عه‌ره‌به‌كانى سه‌رێكانى و گرێسپى به‌كاربهێنێت
بۆ هه‌سه‌ده بارودۆخه‌كه زۆر له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێته‌وه، له ناوچه‌كانى تر‌ى رۆژهه‌ڵات و باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، به‌ڵام هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى ئه‌مه‌ریكى له كۆى ناوچه‌كه ئه‌وا وا ده‌كات توركیا زیاتر له‌شكركێشى بكات و یان ئه‌گه‌رى هه‌یه داعش بگه‌ڕێته‌وه و له‌لایه‌كى تریش حكوومه‌تى سووریا به پاڵپشتى ئێران و رووسیا ده‌كه‌وێته هه‌وڵ بۆ گێڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى له‌م ناوچانه.
كاتێك ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌ركه‌وت، هێزه كوردییه‌كان له ده‌رگاى دیمه‌شقیان دا بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى رژێمى سووریا و رووسیا له سنووره‌كان، به‌ڵام دانوستاندنه‌كان ئه‌نجامێكى نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌رى هه‌یه جارێكى تر ئه‌م بابه‌ته زیندوو ببێته‌وه.
هێزه‌كانى توركیا تا كوێ ده‌ڕۆن؟
له وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره رۆیته‌رز وه‌ڵامێكى روونى لا نییه، به‌ڵام ده‌ڵێ ئه‌و ناوچه‌ى كه ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردییه‌كانه 480 كلیۆمه‌تر درێژه له رووباری فورات له رۆژئاواوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات و سنوورى عێراق نزیك ده‌بێته‌وه.
جیا له‌مه‌یش ده‌ڵێ پلانى سه‌ربازى توركیا له ئێسته‌دا هه‌ر دوو شارى سه‌رێكانى و گرێسپییه. به‌هۆى بوونى ژماره‌یه‌كى زۆری عه‌ره‌ب له‌و ناوچانه، رۆیته‌رز به ئه‌سته‌مى ده‌زانێت هێزه‌كانى هه‌سه‌ده بتوانن له به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرشێك خۆى رابگرێت.
چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه توركیا عه‌ره‌به‌كان به‌كار بهێنێ. توركیا تا ئێسته به فه‌رمى سنوورى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى دیار نییه، به‌رپرسێكى تورك كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه گوتوویه‌تى " كات و شوێن و سنوورى ئۆپۆاسیۆنه‌كه دواتر له‌لایه‌ن توركیاوه دیار ده‌كرێـن".
ئایا رووسیا و ئێران پاڵپشتى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا ده‌كه‌ن؟
رووسیا و ئێران له ساڵانى رابردوو له‌گه‌ڵ توركیا خۆیان به وڵاتانى گره‌نتیكار ناوده‌برد بۆ دۆسیه‌ى شه‌ڕى سووریا، چه‌ندان كۆنگره و دیدارى لووتكه‌یان كردووه. به‌ڵام له‌ڕووى مه‌یدانییه‌وه به پێچه‌وانه‌ى توركیا رووسیا وئێران پاڵپشتى له هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى هه‌ردوو وڵات دژایه‌تى خۆیان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا راگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوى له سووریا بكشێته‌وه، ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌م دوو وڵاته هانى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د بده‌ن، بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بدات.
كاردانه‌وه‌ى وڵاتانى رۆژئاوا له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنى توركیا چی ده‌بێت؟
تا ئێسته به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى ئه‌وان پشتگیرى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سووریایان نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه كوردییه‌كان نیشته‌جێ بكرێن. چونكه زۆرێك له‌و ئاوارانه عه‌ره‌بن و ئه‌گه‌رى هه‌یه توركیا به‌م كاره‌ى دیمۆگرافیاى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بگۆڕێت، ئه‌مه نیگه‌رانى له‌لایه‌ن رۆژئاوه‌وه دروست كردووه.
دوێنێ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا داواى له توركیا كرد كارى تاكڕه‌وانه‌ى له‌م شێوه‌یه نه‌كات، چونكه ئه‌م كاره زیان به هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له جه‌نگى دژ به داعش ده‌گه‌ینێ.
هه‌روه‌ها رێكخه‌رى كاروبارى مرۆیى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى هۆشدارى دایه توركیا له‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى كاره‌ساتى مرۆیى گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆ رژێمى ئه‌سه‌د چى ده‌گه‌یەنێت؟
هه‌رچه‌نده ئه‌و خاكه‌ى له‌لایه‌ن هێرشى ده‌كرێته سه‌ر ساڵانێكه له‌ژێر ده‌ستى ئه‌سه‌د نه‌ماوه، به‌ڵام داگیركردنیان له‌لایه‌ن توركیاوه ماناى ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌ستێكى نه دۆست، نه دوژمن دێته ده‌ره‌وه، كه ئه‌ویش هێزی سووریاى دیموكراته و ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌و هێزانه‌ى ئۆپۆزسیۆنى توركیا كه رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د به ئامانج ده‌گرن.
هه‌میشه رژێمى سووریا توركیاى به داگیركه‌ر زانیوه، كه‌چى له به‌رانبه‌ردا ئاماده‌یى نیشان داوه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان بكات. هه‌رچه‌نده ئێسته دانوستاندنیان به بنبه‌ست گه‌یشتووه.
رۆیته‌رز: بۆ ئه‌سه‌د توركیا داگیركه‌ره به‌ڵام هێزه كوردییه‌كان نه‌دۆست و نه‌دوژمنن
چ كاریگه‌رىیەکی له‌سه‌ر داعش ده‌بێت؟
ئاژاوه جارێكى تر هه‌لى هه‌ڵسانه‌وه بۆ داعش ده‌ره‌خسێنێ. دواى خستنى ده‌سه‌ڵاتى داعش له مانگى ئادارى رابردوو له باغووز، هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات به‌رده‌وام له لێدانى شانه خه‌وتووه‌كانى داعش. پێشتریش سه‌ركرده‌ى هێزه كوردییه‌كان هۆشدارییان داوه له‌وه‌ى ناتوانن له گرتنى داعشه‌كان به‌رده‌وام بن ئه‌گه‌ر ئۆپراسیۆنى توركیا بارودۆخى ناوچه‌كه تێك بدات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه هه‌سه‌ده بڵاوى كردووه‌ته‌وه هێشتا نزیكه‌ى پێنج هه‌زار تیرۆریستى داعش له‌لایه‌ن ئه‌وان گیراون و كه زیاتر له هه‌زاریان سه‌ر به 55 وڵاتن.