به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی كه ئایفۆنه نوێیه‌كه‌یان كڕیوه، كێشه‌ی شاشه‌یان بۆ دروست بووه و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ر چه‌ندان وێنه‌یان داناوه كه نیشانی ده‌ده‌ن شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌یان دوای ماوه‌یه‌كی كورت شوختی گرتووه.
ماڵپه‌ڕی"
thesun"ی به‌ریتانی له بابه‌تێكدا ئاشكرا كردووه كه به‌شێكی زۆر له به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن 11 كێشه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌یان بۆ دروستبووه كه له‌خۆیه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌یه‌ی هیچ شتێك بكه‌ن شوخت بهشاشهكهیاندادێ، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی لای به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆنه‌كه دروست كردووه و داوا له كۆمپانیاكه ده‌كه‌ن ئه‌م كێشه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
ئایفۆن 11 کێشەی شاشەی هەیە
له به‌شێك له‌و توویتانهدا هاتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا شاشه‌ی مۆبایله‌كه شوختی گرتووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی لێ بكه‌ن و به‌شێكیش له‌و به‌كارهێنه‌رانه ده‌ڵێن، شاشه‌ی مۆبایله‌كانمان شكاوه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا له گیرفانم دابووه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.