كه‌سایه‌تیى جۆكه‌ر له فیلمێكى نوێ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه به‌رپرسانى ته‌ناهیى ئه‌مه‌ریكا، خۆیان بۆ كاتى نمایشكردنى فیلمه‌كه ئاماده ده‌كه‌ن و پێیان وایه نمایشكردنى ئه‌و جۆره فیلمانه هۆكارێك ده‌بن بۆ زیادبوونى توندوتیژى له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكی كه ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
جۆكه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه
له سه‌روبه‌ندى نمایشكردنى فیلمى "جۆكه‌ر" به‌رپرسانى ته‌ناهیى ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه نیگه‌رانى، ئه‌م فیلمه له نواندنى "خواكین فینیكس" و ده‌رهێنانى "تود فیلپیس"ـه. به‌شێوه‌یه‌كى نوێ هه‌وڵ ده‌دات كه‌سایه‌تیى جۆكه‌ر به بینه‌ران بناسێنێته‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى "
كه‌ناڵى جه‌زیره"ـی قه‌ته‌ری، له‌وه‌ته‌ى فیلمه‌كه له سێى ئه‌م مانگه‌وه نمایش كراوه، ره‌خنه‌یه‌كى زۆر له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تییه هه‌یه، چونكه پێشبینى ده‌كرێت به نمایشكردنى ئه‌و فیلمه توندوتیژى له كۆمه‌ڵگاى ئه‌مه‌ریكاى زیاتر بێت، پێشتریش له‌كاتى نمایشكردنى دوایین به‌شى فیلمى پاڵه‌وانى تاریكى، كه كه‌سایه‌تى جۆكه‌رى تێدا ده‌رده‌كه‌وێت توندوتیژى و كوشتاركه رووى داوه.
ئه‌مه‌یش له ساڵى 2012 بوو كاتێك فیلمى The Dark Knight Rises له سینه‌ما نمایش ده‌كات كه‌سێك هه‌ڵسایه‌وه ته‌قه‌ى له خه‌ڵك كرد و له ئه‌نجامدا 12 كه‌س كوژران. ساڵانه خه‌ڵكانێك زۆر له ئه‌مه‌ریكا ده‌كوژرێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به یاسا رێى داوه خه‌ڵك خاوه‌نى چه‌كى تایبه‌تى خۆى بێت، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ پاراستنى كه‌سیى به‌كارناهێنرێت، به‌ڵكو هاوشێوه‌ى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى جۆكه‌ر كه‌سانێك به چه‌كه‌وه ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌كان به راست و چه‌پ خه‌ڵك ده‌كوژن. ئه‌م پاشخانه‌یش به‌رپرسانى ته‌ناهى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران ده‌كات.
جۆكه‌ر كێیه؟
جۆكه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى خه‌یاڵییه، له سینه‌ما ده‌ركه‌وتووه. كۆى كه‌سایه‌تیه‌كه‌ى شه‌ڕانگێزه له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌به‌نگ و كۆمیدییه. ناوى joker له زمانى ئیگلیزى به كه‌سێكى گاڵته‌جار دێت، واته كه‌سێك گاڵته‌چى و نوكته‌باز بێت، به‌ڵام له سینه‌ما و له ره‌هه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ى جۆكه‌ر ئه‌م مانایه‌ى له ده‌ست داوه و ماناى تر‌ى وه‌رگرتووه.
له ساڵى 1940 كاره‌كته‌رى جۆكه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار نمایش كراوه
مێژووى جۆكه‌ر
بۆ یه‌كه‌مجار نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندى ئه‌مه‌ریكى بۆب كین Bob Kane وێنه‌ى جۆكه‌رى كێشا، ئه‌و نووسه‌ره كه له ساڵى 1915 له دایك بووه، به هونه‌رمه‌ندێكى نیگه‌كاركێشى هه‌زه‌لى ناسراوه، جۆكه‌ر یه‌كه‌مجار وه‌ك كه‌سایه‌تى له سینه‌ما له ساڵى 1940 ده‌رده‌كه‌وێت. دواتر كه‌سایه‌تى جۆكه‌ر له به‌رانبه‌ر باتمان له چه‌ندان زنجیره فیلم ده‌ركه‌وتووه. مێژوونووسان نازانن بۆب كین كه‌سایه‌تى جۆكه‌رى له‌چى وه‌رگرتووه ئاخۆ بنه‌مایه‌كى مێژووى بۆ كاره‌كه‌ى هه‌بووه.
به‌ڵام له مێژووى ئه‌وروپا كه‌سایه‌تى له‌م جۆره هه‌بووه، به تایبه‌تى له بوارى سێرك دا. بۆ نموونه‌ى ڤیكتۆر هۆگۆ یه‌كێك له رۆمانه‌كانى به ناوى " The Man Who Laughs" بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له ساڵانى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ئه‌و رۆمانه به ناوى "خه‌نده‌لێو" به كوردى بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌م رۆمانه‌دا باس له كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كات كه وه‌ك گاڵته‌چى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره به‌كارده‌هێنرێت هه‌رچه‌نده خۆى كه‌سێكى خاندان بووه، ئه‌و كه‌سه لێوه‌كانى بۆلاى كوڵمى دڕاوه تا ده‌مى گه‌وره و پێكه‌نیناوى ده‌ربكه‌وێت. ئه‌و كاته‌ى له رابردوودا ئه‌م كاره به چه‌قۆ ده‌كرا ئێسته له سینه‌ما و شانۆ به مكیاژ ده‌كرێت.
بیرۆكه‌ى جۆكه‌ر له رۆمانی "خه‌نده‌لێو" وه‌رگیراوه
هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن له كارته‌كانى یارى كاغه‌ز كه‌سایه‌تى "قومار" كه یه‌كێكیان به جۆكه‌ر ده‌ناسرێت. بۆیه به‌دوور نازانرێت بۆب كین و جیرى رۆبنسون له كێشانه‌ى كاره‌كته‌رى جۆكه‌ر پشتیان به‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كانه‌وه به‌ستێ، به‌ڵام ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت، كه‌سایه‌تى جۆكه‌ر له سینه‌ما كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تى تر‌ى پێدراوه، له هه‌موویان زه‌قتر شه‌ڕانگێزی و ده‌به‌نگییه. جیرى رۆبنسۆن نۆكڵى كه له‌گه‌ڵ بۆب به‌شدار بووه له كێشانى وێنه‌ى جۆكه‌ر نكۆڵى له‌وه نه‌كردووه سوودى له پاڵه‌وانى خه‌نده‌لێو بینیوه.
هه‌ڵسوكه‌وت و رووخسارى جۆكه‌ر
به‌گوێره‌ى ئه‌و توێژینه‌وانه‌ى كراون، كه‌سایه‌تى جۆكه‌ر یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تییه شه‌ڕانگێزه‌كان، به تایبه‌تى له ناو گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران. ئه‌و له رووخسار و جلوبه‌رگ تێكه‌ڵ و سه‌رنجڕاكێش به شێوه‌یه‌كى زه‌ق مكیاژى كردووه و ده‌موچاى سپى كردووه.
له‌ڕووى هه‌ڵسوكه‌وته‌وه سێ ره‌گه‌زى له كه‌سایه‌تى جۆكه‌ر هه‌یه، گاڵته‌جاره وتاوانباره و ترسناكه. ئه‌و به زگماكى مه‌یلى بۆ كوشتن هه‌یه، زۆرجار به ده‌به‌نگى زۆربه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات. كاره‌كته‌رى جۆكه‌ر له فیلمى The Dark Knight كه له‌لایه‌ن هیس لیدگه‌ر Heath Ledger به‌رجه‌سته ده‌كرێت، خه‌سڵه‌تێكى تر‌ى بۆ كه‌سایه‌تییه‌كه زیاد كردووه، ئه‌ویش فڕێدانى هه‌ندێك رسته‌یه‌ى قووڵ له‌ڕووى ماناوه له‌خۆ ده‌گرێت. له‌وانه "هه‌ندێك جار حه‌زمان له‌شه‌ڕانگێزییه".
جۆكه‌ر گاڵته‌جاره، تۆمه‌تبار، ترسناكه
داهێنه‌رانى ئه‌و كاره‌كته‌ره پێشتر له دیمانه‌كانیان باسیان له‌وه كردووه، به داهێنانى جۆكه‌ر مه‌به‌ستیان له‌وه بووه، باس له شه‌ڕانگێزێك خه‌یاڵى بكه‌ن كه ده‌ربازبوون لێى ئاسان نه‌بێت و زوو له‌ناو نه‌چێت.