ئایا له‌و بڕوایه‌ی زۆر كاركردن و به درێژایی سه‌عاته‌كانی ڕۆژ مانه‌وه له شوێنی كار ده‌وڵه‌مه‌ندت ده‌كات، بێگومان به له‌وه‌ی هیچ كات به‌و ڕێیه ده‌وڵه‌مه‌ند نابیت و پاره‌ی زۆرت بۆ كۆ ناكرێته‌وه، پسپۆرانی بواری ئابووری چه‌ند هۆكار و هه‌نگاوێكیان دیارییكردووه، كه به گرتنه‌به‌ری و جێبه‌جێكردنی وا ده‌كات له ماوه‌یه‌كی نزیك ده‌وڵه‌مه‌ند بن و ببن به خاوه‌ن پاره‌یه‌كی زۆر.
ئه‌و هه‌شت خاڵه‌ی پسپۆران بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون دیاری‌یان كردووه.
یه‌كه‌م: داهاته‌كانت فره‌جۆر بكه و واز له پاشه‌كه‌وت و خه‌واندنی پاره بێنه، زۆرێك له خه‌ڵكی له‌و بڕوایه‌دان بۆ كۆكردنه‌وه و هه‌ڵگرتنی پاره ده‌توانن دواتر ده‌وڵه‌مه‌ند بن، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه و هیچ كات به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونت ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكوو پێویسته ئه‌و پاره‌ی دێته ده‌ستت له بانك یان له ماڵه‌وه نه‌یخه‌وێنیت و گرنگنه پرۆژه‌ی تر و له بواری تر مامه‌ڵه‌ی پێوه بكه‌یت، به‌مشێوه‌یه دوای چه‌ند مانگێك داهاتی ئه‌و پاره‌یه‌ش كه له مامه‌ڵه‌كردن و وه‌به‌رهێنان خه‌رجت كردووه زیاد ده‌بێ و سامانه‌كه‌ت ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر ده‌بێ.
ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به‌ر له هه‌موو شتێك پێویستی به‌وه‌یه باوه‌ڕێكی زۆرتان به‌خۆتان هه‌بێت
دووه‌م: داهاته‌كه‌ت له مامه‌ڵه و وه‌به‌رهێنانی ماوه دوور خه‌رج بكه، زۆرینه‌ی سه‌رمایه‌دارانی دنیا، ساڵانه 20%ی داهاته‌كانیان له مامه‌ڵه و پرۆژه‌ی دوور مه‌ودا خه‌رج ده‌كه‌ن، كه ڕه‌نگه دوای ساڵێك یان دوو ساڵ یان زیاتر به‌رهه‌مه‌كه‌ی به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر لێ بخۆن، پێویسته لاسایی ئه‌و نهێنییه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندان بكه‌یته‌وه، به‌مشێوه‌یه له ماوه‌ی پێنج ساڵ له هه‌موو ئه‌و پرۆژانه‌ی پاره‌ت داناوه، داهاتی زۆر زیاتر و مانگانه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و فریای كۆكردنه‌وه‌یان ده‌كه‌ویت.
سێیه‌م: واز له مووچه‌ی مانگانه بێنه، ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوه‌كانی دنیا هه‌میشه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر پشتیان به مووچه‌ی مانگانه ببه‌ستایه، ئێسته هه‌ژار و كه‌سێكی مام ناوه‌ند بوون و هیچ كات نه‌ده‌بوون به خاوه‌ن سه‌رمایه‌كی زۆر، ئه‌وان كاریان كردووه له خستنه واقیعی بیرۆكه و ئه‌زموونی خۆیان له مامه‌ڵه‌كردن و پرۆژه جیا جیا له سێكته‌ری جیاوازدا و دوای ماوه‌یه‌ك له كێشه و قورسی و زیان، دواجار كۆسپه‌كانیان تێپه‌ڕاندووه و به لێشاو پاره ڕژاوه‌ته ماڵه‌كانیان.
چواره‌م: پاره له شتی ناپێویست خه‌رج مه‌كه، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه به هه‌ژاری ده‌مێننه‌وه، بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆربه‌ی پاره‌كانیان له شتی ناپێویست خه‌رج ده‌كه‌ن، بیر بكه‌وه و پێویستییه‌كانت ڕێك بخه، پاره له شتی ناپێویست خه‌رج مه‌كه، ئه‌گه‌ر چوار پێڵاوت هه‌یه، به هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستت به پێڵاوێكی تر نییه، كاتێك پاره بۆ كڕینی پێڵاوی پێنجه‌م خه‌رج ده‌كه‌یت، ئه‌وا زیانێكی گه‌وره له خۆت ده‌ده‌یت و ده‌وڵه‌مه‌ند نابیت.
پێنجه‌م: فێری پاڵدانه‌وه و پشوودانی زۆر مه‌به، به‌هه‌مانشێوه‌ی خه‌رجی پاره بۆ كڕینی پێویستی كه یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان، به‌فیڕۆدانی زۆرترین كاتیش بۆ پشوودانی زیاد له پێویست زیان به دۆخی ئابووری ژیانت ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ی ده‌بنه ده‌وڵه‌مه‌ندترین بریتین له‌و كه‌سانه‌ی كه زۆرترین كات و هێز و توانای خۆیان له ململانێی بازاڕ خه‌رج ده‌كه‌ن و هه‌رگیز له‌گه‌ڵ شكسته‌كان دانانیشن و په‌شیمان بنه‌وه و هه‌میشه له مێشكیان لێكدانه‌وه بۆ لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی پرۆژه‌كه‌یان بكه‌ن كه زیان لێ كه‌وتنه‌وه.
شه‌شه‌م: ئامانجت ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بێ، هه‌ر مرۆڤێك ئامانجێكی هه‌یه، هه‌یانه زۆرتر حه‌ز به فێربوون و زانست و بڕوانامه‌ی به‌رزتر ده‌كه‌ن، هه‌شیانه ئامانجیان كاری زیاتر و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ی زۆرتر و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه، ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌وه‌ی دووه‌مت كردووه‌ته ئامانجی خۆت ده‌بێ ده‌سبه‌رداری بواره‌كانی تر بیت، مرۆڤ ناتوانێ له یه‌ك كاتدا دوو ئامانج ده‌سته‌به‌ر بكات، پێویسته پلانت ته‌نیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و سامان بێ و پێویست و خه‌رجی زیاده و هه‌مووان له‌یه‌كتر جیا بكه‌یته‌وه.
ده‌گوترێ ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی سامان و كاره..ئه‌گه‌ر له‌مانه نه‌شاره‌زایت پێویسته له‌باره‌یان بخوێنیته‌وه و فێر بیت
حه‌وته‌م: پاشه‌كه‌وتكردن پێش خه‌رجی، سه‌ره‌ڕای پرۆژه‌ی زۆر و سامانی بێ‌سنوور، ده‌وڵه‌مه‌ندان هه‌میشه 10%ی سامانه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ن، بۆ حاڵه‌تی ته‌نگانه و ته‌نگژه و گرفتی ئابووری و كۆسپ و زیانی پرۆژه جۆراوجۆره‌كانیان، تۆش ئه‌مه بكه به خوێكی هه‌میشه‌یی و كاتێك داهاته‌كه‌ت كۆ ده‌كه‌یته‌وه، به‌ر له هه‌موو شتێكی 10%ی پاشه‌كه‌وت بكه.
هه‌شته‌م: باوه‌ڕبوون به‌وه‌ی ڕۆژێك
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت، هه‌ر مرۆڤێك باوه‌ڕی به ئامانجه‌كه‌ی نه‌بێت، به ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت، پێویسته به‌ر له هه‌موو شتێك مرۆڤ كاتێك ئامانجه‌كه‌ی دیاریی كرد، باوه‌ڕێكی قووڵی پێی هه‌بێت، كاتێك به باوه‌ڕ و یه‌قینه‌وه هه‌نگاو بۆ ئامانجه‌كانت ده‌نێیت، گومانتان له‌وه نه‌بێ، كه له داهاتوو ئه‌و باوه‌ڕه‌تان ده‌بێته واقیع و ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بن.