ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه دۆناڵد تره‌مپ، ته‌واوی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا تووشی شۆك ده‌كات و ده‌یه‌وێ كورده هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكاته قوربانی، هه‌رچه‌نده پێشتر توانیان په‌شیمانی بكه‌نه‌وه له كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌ڵام كورده‌كانی عێراقی كرده قوربانی دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم و ئێسته‌یش دووباره ده‌یه‌وێ كوردانی سووریا بكاته‌وه قوربانی و سووره له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری گه‌وره له سیاسه‌تی واشنتن به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌ی كورد بكات، له شوێنی به‌رهه‌ڵستی به‌رده‌وامی توركیا بۆ هاتنه ناو سووریا ده‌یه‌وێ له ڕێی كردنه قوربانی كورده‌كان، جارێكی تر ئه‌نكه‌ره بۆ ژێر باڵی خۆی ڕاكێشێته‌وه و له ڕووسیا و چین و ئێران دووری بخاته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی جیۆپۆله‌تیكی گرنگی توركیا له نێو هه‌ر سێ كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقا.
به درێژایی مێژوو زلهێزان كوردیان وه‌ك ئامرازێكی فشار بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه به‌كارهێناوه و دوای گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشیان كراونه‌ته قوربانی
ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ جارێكی تر كورده‌كانی بریندار كرده‌وه و ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئیتر ئه‌مه‌ریكا دۆستی ڕاسته‌قینه و هاوپه‌یمانی ئه‌وان نییه و وه‌ك كاڵا سه‌یری كورد ده‌كات و هه‌ر كات بیه‌وێ به چه‌ك و پاره به‌كاریان ده‌هێنێت و شه‌ڕ به كورده‌كان ده‌كات، بۆیه كورده‌كان هه‌میشه ئه‌مه‌ریكا به خیانه‌تكار ناو ده‌به‌ن و ورده ورده كورده‌كانی عێراق له ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه و ئێسته‌یش كوردانی سووریا دوای ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ كه دووه‌مجاره پێده‌چێ چیتر پشت به ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌ستن.
تا ئێسته دۆناڵد تره‌مپ به تایبه‌ت له پرسی سووریا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها هه‌مان سیاسه‌ته‌كانی حكوومه‌تی ئۆباما به‌رانبه‌ر به كوردانی سووریا پێڕه‌و ده‌كات و له ڕووی چه‌ك و كۆمه‌كی سه‌ربازییه‌وه هاوكارییان ده‌كات، به‌ڵام له ڕووی سیاسی و هه‌ژموونیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پشتیوانیان نییه و به‌ڵكوو هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تا ئاستی سه‌ربازی خۆی ده‌بینێته‌وه و له‌وه زیاتر بوونی نییه.
پێشتر له سه‌رده‌می ئۆباما له شوێنی كورده‌كان، واشنتن چه‌ك و كۆمه‌كی به میلیشیاكانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی دژی ئه‌سه‌د و داعش بجه‌نگن، به‌ڵام دوای ئۆباما له تره‌مپ ده‌سبه‌رداری هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و گرووپه توندڕۆكان بوو و پشتیوانی بۆ كورده‌كان دابین كرد و ئه‌وانیش توانیان سه‌ركه‌وتووانه ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌ر كات دۆخه‌كه ئارامی به‌خۆیه‌وه بینیوه و كاتێك كورده‌كان باسیان له دروستكردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له ناوچه‌كه كردووه، ئه‌مه‌ریكا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پشتیوانیان نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر و ته‌نانه‌ت به قسه و لێدوانیش پشتی نه‌گرتوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره و توركه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌ركرده‌كانی كورد له عێراق و سووریا ده‌یانه‌وێ له سووریا و عێراق جیا ببنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و خاكی توركیا دروست بكه‌ن، كه زۆرترین ڕێژه‌ی كورد له دنیا له توركیایه، هاوكات كورده‌كانیش ده‌یانه‌وێ به هاوكاریكردنی ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانیكردن له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌مه‌ریكا و دنیای بسه‌لمێنن، كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی گه‌لێكی ئاشتیخواز و دژه جه‌نگ و تیرۆر ده‌كه‌ن، تا ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروست بكه‌ن، كه ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی پشتیوانی كورد بكه‌ن له جیابوونه‌وه و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان.
له هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كان له 2017 له كاتی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و له 2018 له كاتی هه‌وڵدانی توركیا بۆ به‌رپاكردنی ئۆپراسیۆن دژی رۆژهه‌ڵاتی فورات، دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا، له كاتی هاتنی توركیا بۆ جه‌رابلووس واشنتن بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و زیاتر لاگیری توركیای كردووه و هه‌میشه كورده‌كانی كردووه‌ته قوربانی.
مێژوو دووباره ده‌بێته‌وه
كاتێك له ساڵی 1973 ریچارد نیكسنی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنێكی نهێنی له‌گه‌ڵ شای ئێران به‌ست، بۆ ئه‌وه‌ی پاره و چه‌ك به نهێنی به كورده‌كانی عێراق بدات، تا دژی سه‌دام ڕاپه‌ڕین دروست بكه‌ن و كوردستانی سه‌ربه‌خۆ له باكوری عێراق دروست بكه‌ن، سه‌دام حوسێنی دیكتاتۆر كه ئه‌وكات له ده‌سه‌ڵاتی عێراق بوو له دژی ئه‌مه‌ریكا به په‌له په‌یماننامه‌ی هاوپه‌یمانی و هاریكاری له‌گه‌ڵ مۆسكۆ واژووكرد، ئه‌مه‌یش وایكرد دواتر ئه‌مه‌ریكا په‌شیمان ببێته‌وه و عێراق و ئێرانیش له ڕێی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر ئاشت ببنه‌وه و ئه‌مه‌ریكایش هیچی بۆ نه‌مایه‌وه جیا له پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی نه‌بێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئێسته تره‌مپ نایه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بكاته‌وه و توركیا به ته‌واوی به‌لای مۆسكۆ با بداته‌وه، چونكه هه‌م هاوپه‌یمانێكی ستراتیجییه‌تی له ناتۆ و هه‌م شوێنی جیوگرافی توركیایش زۆر كاریگه‌ر و به‌هێزه له ناوچه‌كه، هه‌رچه‌نده دوای شه‌ڕی گه‌رده‌لوولی بیابان و ڕاپه‌ڕینی كوردانی عێراق، جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا به ناوی هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی خۆی گه‌یانده‌وه كوردستان و پێگه‌ی خۆی له‌وێ دروست كرده‌وه و دوای ڕووخانی سه‌دامیش گرنگی زۆری به ناوچه‌كه دا.
كوردانی باشوور و ڕۆژئاوا خه‌ریكه به ته‌واوی متمانه‌یان به ئه‌مه‌ریكا نامێنێت و ده‌زانن كه له واشنتن له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێ ده‌دات
به‌ڵام دواجار جارێكی تر خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان و كوردانی عێراقی به گشتی كرده‌وه قوربانی، دوای ئه‌وه‌ی له ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2017 كورد ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا ئه‌وانی له‌به‌رده‌م گه‌رده‌لوولی هێرشی به‌غدا و ئێران به‌جێهێشت.
دوای ئه‌و ئه‌زموونه كورده‌كانی عێراق كه‌مترین متمانه‌یان به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ماوه و كوردانی ڕۆژئاوایش خه‌ریكه به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ن، كورده‌كان كه گه‌لێكی سته‌مدیده‌ی ناوچه‌كه‌ن و هه‌وڵی گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان ده‌ده‌ن، كه‌چی هه‌موو جار له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانه‌وه وه‌ك ئامرازی فشار دژی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌هێڵرێن، كه‌چی له كۆتاییدا جارێكی تر ده‌كرێنه‌وه قوربانی و هه‌موو ئه‌وه‌ی بنیاتیان ناوه له ئه‌نجامی خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و هه‌ره‌س ده‌ڕوات.