پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی دوای ئاشكرابوونی خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی و بوونی كوڕێكی دۆستی كه له‌و كاته‌ی ئه‌و له كاركردن بووه به‌یه‌كه‌وه خۆشترین ساته‌كانیان به‌سه‌ربردووه، له دادگا سكاڵای دژی خۆشه‌ویستی ژنه‌كه‌ی تۆماركرد و دادگایش بڕی 750 هه‌زار دۆلاری وه‌ك قه‌ره‌بوو بۆ پیاوه‌كه ڕاگه‌یاند، كه پێویسته له‌لایه‌ن ئه‌و كوڕه‌ی خۆشه‌ویستی ژنه‌كه‌یه‌تی به پیاوه‌كه بدرێت.
كیڤن هاوارد ماوه‌ی 12 ساڵه هاوسه‌رگیری كردووه و له ژیانێكی بێ كێشه و پڕ له خۆشه‌ویستی ژیاون، دواجار ژنه‌كه‌ی داوای جیابوونه‌وه‌ی لێ كردووه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه و هۆكارێكی هه‌بێت، سه‌ره‌تا پیاوه‌كه بڕیاریدا ژنه‌كه‌ی پێشانی پزیشكی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی بدات، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه‌ی شكستی هێنا و دواتر چاودێری ژنه‌كه‌ی كرد و بۆی ده‌ركه‌وت كه خیانه‌تی لێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ كوڕێكی تر ژووان ده‌به‌ستێ و لای ده‌مێنێته‌وه.
پاش ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه كیڤن بڕیاری دا سكاڵا دژی ئه‌و كوڕه‌ی كه پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی دروست كردووه، تۆمار بكات و به تۆمه‌تی ده‌ستوه‌ردان له ژیانی هاوسه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی و ژنه‌كه‌ی تۆمه‌تباری كرد، به هۆكاری داواكردنی ژنه‌كه‌یشی بۆ جیابوونه‌وه سكاڵاكه‌ی له دادگا نووسی.
به تۆمه‌تی تێكدانی شیرازه‌ی خێزان و ده‌ستوه‌ردان له ژیانی تایبه‌تییان سكاڵای له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ژنه‌كه‌ی تۆمار كرد
دادگای ویلایه‌تی
كارۆلینای باكور دوای ڕوانین له سكاڵاكه، بڕیاریدا لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بكات و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كیڤن هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و زۆرترین خۆشه‌ویستی بۆ ژنه‌كه‌ی هه‌یه و هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیشی به‌رانبه‌ر نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و گه‌نجه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆش ده‌وێ، توانیویه‌تی ژیانیان لێ تێك بدات و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی دروست بكات.
دوای ئه‌وه‌ی دادگا بۆی ده‌ركه‌وت، كه ئه‌و كه‌سه‌ی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی كیڤن دروست كردووه تاوانباره، بڕیاری دا بڕی 750 هه‌زار دۆلار وه‌ك سزای تێكدانی پێوه‌ندی هاوسه‌ری نێوان كیڤن و ژنه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و پیاوه بسه‌پێنێت و ده‌بێ به ئیدوارد كیڤنی هاوسه‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بدات.
ئه‌م هه‌واڵه‌یش تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیوه‌ته‌وه و هه‌مووان ده‌ستخۆشی له كیڤن ده‌كه‌ن، داوا ده‌كه‌ن كه پێویسته پیاوان له ژنانی هاوسه‌ردار دوور بكه‌ونه‌وه و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كان به‌ره‌و هه‌ره‌س و تێكدان نه‌به‌ن.