توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی به دوای كاریگه‌ری وه‌رزشكردن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و ئه‌گه‌ری ڕێگرتنی له تووشبوون به جۆره جیا جیاكانی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵییه‌وه و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه وه‌رزشكردن ڕێ له 13 جۆری شێرپه‌نجه ده‌گرێ، دیارترینیان شێرپه‌نجه‌ی سنگ و كۆڵۆن و منداڵدانه.
له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه دوای تووشهاتنی كارێكی یه‌كجار قورس و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام بۆ ڕێگری له تووشبوونی و خۆپاراستن زۆر ڕێ و هه‌نگاوی جیا جیا هه‌ن، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی ڕێگرتن له تووشبوون به شێرپه‌نجه بریتییه له وه‌رزشكردن.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی
ئه‌مه‌ریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی شێرپه‌نجه ئه‌نجامی داوه و له ئه‌نجامه‌كه‌یدا هاتووه، وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌ی 50% كه‌متر تووشی جۆره جیا جیاكانی شێرپه‌نجه بن، گرنگترین ئه‌و جۆرانه‌ی شێرپه‌نجه‌یش كه وه‌رزشكردن ڕێ له سه‌رهه‌ڵدانی خانه و گرێی شێرپه‌نجه‌یی ده‌گرێ، بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
به وه‌رزش ده‌توانن به ڕێژه‌ی 50% خۆتان له تووشبوون به شێرپه‌نجه دوور بخه‌نه‌وه
یه‌كه‌م: شێرپه‌نجه‌ی سنگ، ئه‌و جۆره‌ی شێرپه‌نجه زۆرتر تووشی ژنان ده‌بێ، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به ڕێژه‌ی 31% خه‌ڵكی له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سنگ دوور بن، ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆر باشه و پزیشكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته خانمان پێوه‌ی پابه‌ند بن.
دووه‌م: شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن، وه‌رزشكردن ده‌بێته هۆی چالاكبوونی جه‌سته به ته‌واوه‌تی، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات هه‌رچی پاشه‌ڕۆ و ژه‌هر هه‌یه له ریخۆڵه گه‌وره و كۆڵۆن كۆبووه‌ته‌وه بكرێنه ده‌ره‌وه، كه مانه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هرانه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی تووشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن.
سێیه‌م: شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، به‌هه‌مانشێوه وه‌رزش مه‌ترسی تووشبوون به‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه‌یش كه‌م ده‌كاته‌وه، كێشی زۆر و قورس، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كی و باوه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان، به وه‌رزشكردن كێشی مرۆڤ ئاسایی ده‌بێ و له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی منداڵدان دوور ده‌بێت.