هۆشداری بە وەبەرهێنەران دەدرێت

:: PM:02:03:09/10/2019 ‌
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان دەدات كە لە ماوەی مانگێك كارەكانیان دەست پێ‌ كردبێت، ئەگەر ناپڕۆژەكەیان لێ‌ وەردەگیرێتەوە.

ڕێژەی ئەنجامدانی كارەكانیان سفرە یان پڕۆژەكەیان ڕاگرتووە و پێویستە لە ماوەی یەك مانگ دەست بەكار بكرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەم نۆی تشرینی یەكەم، لە نووسراوێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان هاتووە، پێویستە ئاگەداری گشت پڕۆژەكانی وەبەرهێنەران بكرێتەوە كە مۆڵەتییان وەرگرتووە دەست بەكاربوونە یان ڕێژەی ئەنجامدانی كارەكانیان سفرە یان پڕۆژەكەیان ڕاگرتووە و پێویستە لە ماوەی یەك مانگ دەست بەكار بكرێتەوە.

لە نووسراوەكە ڕوون كراوەتەوە، بەپێچەوانەی ئەو نووسراوە لیستی ئەو پڕۆژانە پێویستە لە وەبەرهێنەرانی شارەكان بنێردرێت بۆ دەستە بۆ ئەوەی مۆڵەتەكانیان لێ‌ وەربگیرێتەوە.

ئەو نووسراوە لە كاتێكە پێتر دەستەی وەبەرهێنان كۆمەڵێك پڕۆژەی لە بەڵێندەران وەرگرتووە و جارێكی تر درایەوە بەڵێندرەان بەمەبەستی تەواوكردنی و لە سنووری هەولێر 17 پڕۆژە وەرگیرابووەوە.





وشە - رامیار جەواد