رۆژنامه‌ى فاینه‌نشاڵ تایمزى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكاته سه‌ر باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا، ئه‌وا چه‌ندان ئاسته‌نگى دێته به‌رده‌م كه هه‌ندێكیان له ناوخۆى توركیاوه سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشترینى یه‌كه‌م ئاماژه‌ى بۆ پوخته‌ى راپۆرتێك كردووه، كه له لایه‌ن رۆژنامه‌ى فاینه‌نشاڵ تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به‌ر له هه‌موو شتێك راپۆرته‌كه پێی وایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌بێت چه‌ندان ملیۆن تورك رازى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌نجام بدات.
له‌لایه‌كى تره‌وه له‌وانه‌یه ئه‌و ئۆپراسیۆنه زیانێكى زۆر به ئابوورى توركیا بگه‌یه‌نێ، به تایبه‌تى ئه‌گه‌ر هێزه‌كانى توركیا زۆر له ناو خاكى سووریا قووڵ ببنه‌وه و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كى زۆر بخایه‌نێ.
ئه‌ردۆغان ده‌بێت ملیۆنان تورك بۆ شه‌ڕ رازى بكات
ئه‌گه‌رى هه‌یه ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێ، دۆناڵد تره‌مپ به ئاشكراى هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، بۆیه ئاسته‌نگێكى تر كه دێته به‌رده‌مى توركیا ئه‌وه‌یه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یامه دژ به یه‌كه‌كانى تره‌مپ ده‌كات.
له رۆژنامه‌ى ئه‌مه‌ریكییه‌كه هاتووه، ئه‌ردۆغان نایه‌وێ رووبه‌ڕووى تره‌مپ ببێته‌وه، ئه‌گه‌رچى به قسه وا نیشان ده‌دات.
ئاسته‌نگێكى تر پێوه‌ندى به هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته‌وه هه‌یه، له راپۆرتى رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه هاتووه، هه‌سه‌ده چه‌كێكى زۆر و نوێى هه‌یه كه تواناى تێكشكاندنى تانك و زرێپۆشه‌كانیان هه‌یه.