له ناو شارى سلێمانى زیاتر له 500 پاسى
گواستنه‌وه هێڵى گواستنه‌وه‌ی كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان و ده‌ره‌وه‌ى شاریان نییه و
گواستنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ناتوانین هێڵیان پێ بده‌ین و هه‌ركات
گرفتى كه‌مى پاس هه‌بێت تیروپشكیان بۆ ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م، سدیق محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌پێى
ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن، شێوازى پێدانى هێڵ به پاسه‌كان
له‌سه‌ر خواست و به‌پێى لیژنه‌یه‌ك ده‌بێت كه له لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كى حكوومییه‌وه
دائه‌نرێت و نوێنه‌رى پارێزگا و هاتوچۆ و سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ش له گواستنه‌وه ده‌بێت
كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه.
زیاتر له 500 پاس له ناوشارى سلێمانى هێڵى گواستنه‌وه‌یان نییه
زیاتر روونی دەکاتەوە، كاتێك له شوێنێك گرفتى
كه‌مى پاس دروست ده‌بێت، بۆ نمونه یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كان پێویستى به پاس هه‌یه،
له ڕێگه‌ى ئه‌و لیژنه‌وه تیروپشك ده‌كرێت بۆ چه‌ند كه‌سێك، له به‌رامبه‌ردا بڕى
یه‌ك ملیۆن و 500 هەزار تا دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار ڕهسوماتیان لێى وه‌رده‌گیرێت
و ئه‌و كه‌سه ده‌توانێت له‌دواى دوو ساڵ كڕین و فرۆشتن به هێڵه‌كه‌وه بكات.
"ژماره‌ى پاسى بێ هێڵ له سلێمانى چه‌ند
زیاد بێت ناتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین، ته‌نیا كار له‌سه‌ر داواكارى خه‌ڵك و كه‌مى
پاس له هێڵه‌كان ده‌كه‌ین، له هه‌ر شوێنێك گرفت و كه‌مى پاس هه‌بوو چاره‌سه‌رى
ده‌كه‌ین" سدیق محەمەد وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گواستنه‌وه‌ى سلێمانى ئاماژە
بۆ ئەوەیش دەکات، ناتوانین ڕێگرى له پاسى هێڵه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كارى
گواستنه‌وه‌ى خوێندكار و قوتابى نه‌كات له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه و به‌پێچه‌وانه‌وه،
له ڕاستیدا ده‌بێت پاسى هێڵه‌كان كارى گواستنه‌وه بكه‌ن چونكه ئه‌و پاسانه مۆڵه‌تیان
هه‌یه و فه‌رمین و لاى ئێمه ناسراون و هه‌ر كێشه‌یه‌ك ڕووبدات ده‌توانین لێپرسینه‌وه
بكه‌ین له‌گه‌ڵیان.
به‌رزان محه‌مه‌د، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى
پارێزگاى سلێمانى بۆ "وشه" ئاشکرای کرد، زیاتر له 500 پاس له ناوشارى
سلێمانى هێڵى گواستنه‌وه‌یان نییه و كاریان گواستنه‌وه‌ى خوێندكار و قوتابییه له
ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌ڵام توشى گرفت ده‌بنه‌وه به
تایبه‌ت ئه‌وانه‌یان خوێندكار و قوتابى قوتابخانه حكوومییه‌كان دەگوازنەوە.
دووپاتی لەوەیش کردەوە، ئه‌وان داوایان كردووه
به‌رده‌وامبن له كاركردن، چونكه كارى تریان نییه و پاسى تر ده‌یه‌وێت كاره‌كانیان
لێ وه‌ربگرێت، بۆیه هانایان بۆ ئه‌نجوومه‌ن هێناوه و داوامان كردووه به نووسراوێك
بۆ ئه‌نجوومه‌نى به‌رز بكه‌نه‌وه تا گرفتیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به‌پێى ئامارێك كه ده‌ستى "وشه" كه‌وتووه،
له ناوشارى سلێمانى 25 هێڵى گواستنه‌وه هه‌یه له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانه‌وه بۆ
ناو بازاڕ و زیاتر له هه‌زار و 200 پاسیش له‌و هێڵانه كار ده‌كه‌ن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى