هه‌واداران و به‌كارهێنه‌رانی ئامێری پله‌یسته‌یشن به‌تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی كۆمپانیای سۆنی ده‌كه‌ن كه نوێترین جۆری PS بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌ویش "PS5"ه، ئه‌مه‌یش وای كرد كۆمپانیاكه واده‌ی بڵاوكردنه‌وه و نرخی PS5 ئاشكرا بكات.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
techradar" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی نوێترین پله‌یسته‌یشن و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی بڕیاری داوه بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو، نوێترین پله‌یسته‌یشن له جۆری "PS5" بخاته بازاڕه‌وه كه شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌هێزترین سیستم.
پلەیستەیشن پێنج بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ده‌خرێته بازاڕه‌وه
به‌گوێره‌ی ڕوونكردنه‌وه‌كانی سۆنی، ئامێره‌كه بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2020 ده‌خرێته بازاڕه‌وه به چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و به‌هێز كه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشتردا به‌كار نه‌هێنراوه، هه‌روه‌ها له‌م به‌رهه‌مه‌دا سیستمی ڕووناكی شاشه‌ی 8K به‌كار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی جوانترین وێنه‌ی هه‌بێ، ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌سه‌ره‌تای هاتنیدا به 349 پاوه‌ند كه ده‌كاته 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بفرۆشرێت.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.