ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان بۆ سێ رۆژ بانگه‌وازى گشتى راگه‌یاند و داواى له ته‌واوى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا كرد، خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا ئاماده بكه‌ن، هاوكات ئه‌ندامێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هیچ گڵۆپێكى سه‌وزت بۆ دانه‌گیرساوه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر له رۆژئاواى كوردستان بانگه‌وازى گشتى "نه‌فیر عام"ى له سه‌رانسه‌رى رۆژئاوا راگه‌یاندووه و داواى له ته‌واوى ده‌زگاكانى ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌ر و ته‌واوى چینه‌كان كردووه خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توركیا ئاماده بكه‌ن.
خه‌ڵكى سه‌رێكانى له‌دژى هێرشى توركیا گردبوونه‌ته‌وه
ئاژانسى
فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌كه‌ى خۆسه‌ر كردووه كه تێیدا هاتووه، "بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ بانگه‌وازى گشتى له‌سه‌ر ئاستى باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا راده‌گه‌یه‌نین و داواش له ته‌واوى فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانمان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كانى توركیا به‌ڕى بكه‌ون".
هه‌ر ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له سه‌رێكانى كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى تێدا كشاوه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر داواى خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ى جه‌ماوه‌رى كردووه له دژى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا، په‌یامنێرى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، چه‌ندان خێوه‌ت له‌سه‌ر سنوور هه‌ڵدراون و ئاڵاى یه‌په‌گه له به‌رانبه‌ر ئاڵاى توركیا به‌رز كراوه‌ته‌وه و بڵندگۆ دانراوه داواى گردبوونه‌وه له خه‌ڵك ده‌كرێت.
هه‌ر له سه‌رێكانى لاستیكى ئۆتۆمبێل كۆ كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى كاتێك توركیا هێرش بكاته سه‌ر شاره‌كه به‌سووتاندنیان بینایى هێرشبه‌ران بگرن.
هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌و خۆیان بۆ هێرشكردن ئاماده كردووه
هێزى تۆندڕه‌وى ئۆپۆزسیۆنى سووریا گه‌یشتنه ناو توركیا
ئاژانسى فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، چه‌ند رۆژێكه هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا كه سه‌ر به توركیا براونه‌ته ناو خاكى توركیاوه به نیازن به یاوه‌رى سوپاى توركیا هێرش بكه‌نه سه‌ر سه‌رێكانى.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له "سوپاى نیشتمانى" كه یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ى ئۆپۆزسیۆن زانیارییه‌كانى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، "هه‌ندێك له هێزه‌كان رۆژى سێشه‌م چوونه‌ته ناو توركیا بۆ ئه‌وه‌ى له هێرشه‌كه به‌شداربن".
لیندسى گراهام بۆ توركیا: گڵوپى سه‌وزت بۆ چوونه ناو سووریا نییه
فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات بڕیاره‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كان له‌سه‌ر سنوورى توركیا ناڕه‌زایى ته‌واوى كۆمارییه‌كانى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. چونكه ئه‌مه وه‌ك پشتكردنه له هێزه كوردییه‌كان كه ماوه‌یه‌كى زۆر هاوپه‌یمانى واشنتنن. له‌وانه لیندسى گراهام به توندى دژى هه‌ڵسوكه‌وتى توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه.
لیندسى گراهام له تویته‌ر ده‌ڵێ، "هیچ گڵۆپى سه‌وزت نییه بۆ چوونه باكورى سووریا، ناڕه‌زاییه‌كى گه‌وره له هه‌ردوو پارتى كۆنگرێس هه‌یه، ده‌بێت ئه‌مه وه‌ك هێڵى سوور بێت به‌لاتانه‌وه به‌سه‌رى باز مه‌ده‌ن".
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌ى لیندسى گراهام ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌و پێوه‌ندییه لاوازه‌ى نێوانمان له‌ناو به‌رن، ئه‌و هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سووریا ئه‌م ئه‌ركه به جێى ده‌گه‌یه‌نێ" دواتریش گراهام به هاشتاگى "له‌گه‌ڵ كورد". كۆتایى به په‌یامه‌كه‌ى ده‌هێنێ.
فوئاد ئۆكتاى جێگرى سه‌رۆكى توركیا وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ، "توركیا وڵاتێك نییه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه بونیاد بنرێت". هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى توركیا له هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى تر‌ى ئێران و رووسیا و چه‌ندان وڵاتى تر‌ى ئه‌وروپى هۆشدارییان داوه له‌وه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا گڕ له ناوچه‌كه به‌ر ده‌دات.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا رۆژى دووشه‌مى رابردوو راى گه‌یاند، ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى توركیا ئه‌نجامى ده‌دات، گڕ له ته‌واوى ناوچه‌كه به‌رده‌دات. هاوكات ئێرانیش كه هاوشێوه‌ى رووسیا هاوپه‌یمانى رژێمى ئه‌سه‌ده، چه‌ند جارێك دووپاتى كردووه‌ته‌وه ئامانجه‌كانى توركیا به‌م هێرشه نایه‌ته دى.
وڵاتانى ئه‌وروپایش نیگه‌رانى خۆیان له‌وه ده‌ربڕیوه ئه‌و هێرشه‌ى توركیا له‌وانه‌یه په‌شێوى له ناوچه‌كه دروست بكات، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت به هه‌زاران تیرۆریستى داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانى سووریاى دیموكراته‌وه گیراون و هێشتا دادگایى نه‌كراون.
له رۆژى شه‌مووى رابردووه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و به‌رپرسانى تر باس له‌وه ده‌كه‌ن ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، توركیا دوو ئامانجى هه‌یه، یه‌كه‌میان دوورخستنه‌وه‌ى هێَزه‌كانى یه‌په‌گه‌یه و دووه‌میشیان دانانى ناوچه‌ى ئارامه. تا ئێسته‌یش واده‌ى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه ئاشكرا نه‌كراوه.