كۆمپانیای ئارامكۆ كە كۆمپانیای حكوومەتی سعوودیەیە بۆ بەرهەمهێنان و بەبازاڕكردنی نەوتی ئەو وڵاتە، لە دووبارە هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكان هۆشداری دەدات.
ئەمین ناسر سەرۆكی كۆمپانیاكە گوتوویەتی ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامێكی روون و ئاشكرای بۆ ئەو هێرشە نەبێت كە مانگی رابردوو كرایە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی، ئەوا ئەگەری زۆرە دووبارە بكرێنەوە ئامانج.
ئەو پێی وایە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو هێرشانەدا زۆر كەمتەرخەم بووە و تا ئێستە هەڵوێستێكیان نەبووە شایانی باسكردن بێت، ئەگەر هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و هەڵوێستێك بەرانبەر ئەو لایەنانە دەرنەبڕدرێت كە پشتی هێرشەكە بوون، ئەوا كەرتی وزەی جیهان بە تەواوی دەخاتە ژێر مەترسییەوە.
تا كۆتایی مانگی داهاتوو بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ 12 ملیۆن بەرمیل بەرز دەكەینەوە.
بەگوێرەی "
دۆیچەوێلێ" كۆمپانیاكە باسی لە دواین ئامار و پلانەكەی كرد و گوتی، تا كۆتایی مانگی داهاتوو بەرهەمی رۆژانەی نەوت بۆ 12 ملیۆن بەرمیل بەرز دەكەینەوە.
پێویستە بگوترێت لەو هێرشە مووشەكییەی مانگی رابردوو كرایە سەر سعوودیە ، هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتەی بۆ نیوە كەم كردەوە و نرخی نەوتیش لە بازاڕەكانی دنیا بە رێژەیەكی بەرچاو هەڵكشا، بەڵام دواتر لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەكە نرخی نەوتیش دابەزییەوە.
سعوودیە، ئێرانی بە هێرشكردنە سەر دامەزراوە نەوتییەكانی تۆمەتبار كردووە، بەڵام ئێران رەتی دەكاتەوە.