جارێكى تر له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانى توركیا بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، لیندسى گراهام وه‌ك دۆستێكى كورد و دوژمنێكى سه‌رسه‌ختى سیاسه‌تى توركیا هاته ده‌نگ. په‌یامێكى توندى له دژى توركیا بڵاو كرده‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك گومان له تواناى تاكه سیناتۆرێك ده‌كه‌ن، كه‌چى هه‌ندێكى تر ده‌ڵێن گراهام سیناتۆرێكى ئاسایى نییه، به‌ڵكو ئه‌و پێشتر پلانى بۆ لێدانى رژێمى عێراق و لیبیا داناوه و له‌مه‌یشدا سه‌ركه‌وتوو بووه.
لیندسى گراهام كێیه؟
یه‌كێكه له سیاسه‌تمه‌داره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و له ساڵى 1955 له دایك بووه، ئێسته یه‌كێكه له سیناتۆره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆمارییه‌كانه و دۆستایه‌تییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
گراهام ئێسته له‌سه‌ر ئاستێكى باڵا نوێنه‌رایه‌تى ویلایه‌تى كارۆلیناى باشوور ده‌كات، هه‌ر له‌و ویلایه‌ته‌یش له دایك بووه، له ساڵى 1977 له زانكۆى ساوس كارۆڵینا بڕوانامه‌ى دكتۆراى له یاسا به‌ده‌ست هێناوه، دواتر له ماوه‌ى ساڵانى 1981 تا 1988 له هێزه ئاسمانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كارى كردووه. دواتر وه‌ك پارێزه‌ر له كه‌رتى تایبه‌ت كارى كردووه و له ساڵى 1992 بۆ یه‌كه‌مجار دێته ناو سیاسه‌ت و له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كار ده‌كات و دواتر تا ساڵى 2003 چه‌ندان جار له‌سه‌ر یه‌ك وه‌ك ئه‌ندامى كۆنگرێس ده‌رده‌چێته‌وه.
هه‌ڵوێستى ئه‌مجاره‌ى گراهام له‌سه‌ر كورد چییه؟
كاتێك رۆژى دووشه‌مى رابردوو كۆشكى سپى راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى خۆى له سنوورى توركیا له هه‌ردوو شارۆكه‌ى سه‌رێكانى و گرێسپى كشاندووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر باكورى رۆژهه‌ڵاتى توركیا، كۆمه‌ڵێك ناڕه‌زایى له ناوه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دروست بوو، به‌تایبه‌تیش دواى ئه‌و كاته‌ى دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند تویتێكى كرد و داكۆكى له بڕیاره‌كه‌ى خۆى كرد.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، زۆر له ئه‌ندامانى كۆنگرێس به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پیرانه‌وه، له دژى ئه‌م ره‌فتاره‌ى تره‌مپن، به‌ڵام هیچیان وه‌ك هه‌ڵوێسته‌كه‌ى لیندسى گراهام توند نییه.
لیندسى گراهام: له دژى توركیا پرۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ین
گراهام له‌م چه‌ند رۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك په‌یامى له تویته‌ر بڵاو كردووه‌ته‌وه و په‌یامه‌كانیشى جیا له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ئامێزن، له لایه‌ن میدیاكانى دنیاوه بایه‌خیان پێ ده‌درێت.
له توتێكیدا كه دوایین تویتى گراهامه، ئه‌و سیناتۆره ئه‌مه‌ریكییه به توركیا و و ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌ریكا گڵۆپى بۆ تۆ دانه‌گیرساندووه" دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و هێرشه بكات، ئه‌وا ئه‌و پێوه‌ندییه لاوازه‌ى كه ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه‌تى نامێنێ".
وه‌ك ئاژانسى فرانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، گراهام نووسیویه‌تى "ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ ئه‌و پێوه‌ندییه لاوازه‌ى نێوانمان له‌ناو به‌رن، ئه‌وا هێرشى سه‌ربازى بۆ سه‌ر سووریا ئه‌م ئه‌ركه به جێى ده‌گه‌یه‌نێ".
هشتاگى له‌گه‌ڵ كورد
لیندسى گراهام په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى به هاشتاگى له‌گه‌ڵ كورد به كۆتا هێناوه، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناكرێت ئه‌مه دوایین هه‌ڵوێستى بێت چونكه رۆژى سێشه‌مى رابردوو ئاشكراى كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تر‌ى دیموكراته‌كان له پێوه‌ندى به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده بكه‌ن و توركیاى پێ سزا بده‌ن.
گراهام باسى له‌وه كردووه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، چونكه به‌و كاره توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانى خۆى جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌مه‌یش هێزه كوردییه‌كان ناچار ده‌كات هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د و رووسیا و ئێران بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ هێرشى توركیا كاره‌ساتى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یش ده‌كات پڕۆژه بڕیارێك به ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا ده‌دات، تا بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه كوردییه‌كان پووچه‌ڵ بكاته‌وه، پێشبینى ئه‌وه‌یش ده‌كات ئه‌م پڕۆژه بڕیاره‌ى پاڵپشتى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ردوو حزبه‌كه به‌ده‌ست بهێنێ.
پێشتر كاتێك له كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى 2018 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له توركیا ده‌كێشێته‌وه، یه‌كێك له‌وانه‌ى به توندى هاته ده‌نگ لیندسى گراهام بوو، ئه‌وكات گراهام گوتى، "ئه‌گه‌ر له سووریا بكشێینه‌وه ئه‌وا توركیا كوشتارگه بۆ كوردان دروست ده‌كات". هه‌روه‌ها گوتوویه‌تى "كورد دۆستى ئه‌مه‌ریكان ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پشتیان تێ بكات، ئه‌وا كێ هه‌یه له ناوچه‌كه پشتگیرى له ئه‌مه‌ریكا بكات".
گراهام پلانى بۆ گۆڕینى رژێمى سه‌دام و قه‌زافى دانا سه‌ركه‌وتوویش بوو
لیندسى گراهام چى پێ ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له تواناى تاكه سیناتۆرێك بكرێت، ئه‌وا وه‌ڵامه‌كه به نه‌رێنى ده‌بێت؟ كاتێك لیندسى گراهام دژایه‌تى خۆى بۆ جێنشینى سعوودیه راگه‌یاند له‌سه‌ر كوشتنى جه‌مال خاشقچى، ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌مان پرسیاریان كرد، ئایا لیندسى گراهام به ته‌نیا چى پێ ده‌كرێت.
ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كاتێك بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به گۆڕینى رژێم و سیستمى سیاسى بێت، ئه‌وا لیندسى خۆڕاگر و پڕ كۆششه، ئه‌و پلانى بۆ گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى سه‌دام حوسێن له عێراق و موعه‌مه‌ر قه‌زافى له لیبیا دانا و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوو.