كۆمپانیای ئۆستن مارتن له نوێترین به‌رهه‌می یه‌كێك له جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه ئێسته له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی به‌ریتانیا نمایش ده‌كرێت و خه‌ڵكی سه‌رسامن به دیزاینه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه دیزاینه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێوه‌ی كلاسیكه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" ی تایبەتی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای ئۆستن مارتن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری "DBS GT Zagato"ه و یه‌كێكه له نوێترین مۆدێله‌كانی ئۆست مارتن كه به‌نیازن ساڵی داهاتوو بیخه‌نه بازاڕه‌وه.
بزوێنه‌ره‌كه‌ی به 5.1 لیتری له‌گه‌ڵ هێزی 653 ئه‌سپ دروست کراوە
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه بزوێنه‌ره‌كه‌یه‌تی، چونكه بزوێنه‌ره‌كه‌ی به 5.1 لیتری له‌گه‌ڵ هێزی 653 ئه‌سپ دروست كردووه، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی هه‌شت پستۆن ده‌بێ كه ئه‌مه‌یش یه‌كجاری ئۆتۆمبێله‌كه به‌هێز ده‌كات، ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئۆتۆمبێله‌كه بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كراوه ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه، به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخ هیچ ئاشكرا نه‌كراوه، چونكه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئۆستن مارتنی به‌ریتانی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز، ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1913 له به‌ریتانیا دامه‌زراوه، كه ئێسته خاوه‌ن چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن دیزاینی ناوازه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ كۆتایی ساڵی 2018 یش به‌نیازه ئۆتۆمبێلێكی ژێر ده‌ریایی بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، جگه له‌وه‌یش ئێسته له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك كار ده‌كه‌ن كه به‌هێزترین بزوێنه‌ری هه‌یه له دنیادا.