شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژی ناسراوی میسڕی، له نوێترین ئاهه‌نگیدا له وڵاتى سعوودیە به شێوه‌یه‌كى جیاواز یادی له دایكبوونى كرده‌وه و ده‌ست خۆشى له هه‌وادار و ھاورێ نزیكه‌كانى كرد كه له پێگه تایبه‌تییه‌كانییه‌وه پیرۆزباییان بۆ ناردووه.
سوپاسی هه‌موو ئه‌و دیارى و پیرۆزباییانه‌ى كرد كه بۆى چووه
دوێنێ له سعوودیە ڤیدیۆیه‌كی شیرین له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی دایه‌وه و كه یادی له دایكبوونى 39 ساڵه‌ى له‌و وڵاته ده‌كاته‌وه، به هه‌واداره‌كانى ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌وان بۆ ئه‌و گرنگترین و به‌به‌ها ترین دیار و خۆبه‌خشتى ژیانین، سوپاسی هه‌موو ئه‌و دیارى و پیرۆزباییانه‌ى كرد كه بۆى چووه.
شابه‌نى باسه ماوه‌یه‌كه هونه‌رمه‌ندان شانۆى كۆنسێرت و بڵاو بوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان له لبنانه‌وه بۆ سعوودیە گواستۆته‌وه، به‌هۆى ئه‌و كرانه‌وه نوێیه‌ى له‌و وڵاته ڕووده‌دات.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژێکی ناودارى میسڕییه، ته‌مه‌ن /39 ساڵه/ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ له دایكبووه، ساڵی 2002 ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گۆرانی و کلیپێكه و هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه.