بۆردمانى توركیا بۆ چه‌ند شارێكى ڕۆژئاواى كوردستان به‌رده‌وامه ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ توركیا ئۆپراسیۆنى بۆ سه‌رێ كانى ده‌ست پێ كرد.
له گه‌ڕه‌كی بهشیریهی قامیشلۆ چه‌ند ماڵێك ئاگریان گرتووه و كوژراو و برینداریش هه‌ن
به‌گوێره‌ى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆى كه "وشه" بڵاوى ده‌كاته‌وه ده‌رده‌كه‌وێ به‌هۆی بۆردمانی توركیا له گه‌ڕه‌كی بهشیریهی قامیشلۆ چه‌ند ماڵێك ئاگریان گرتووه و كوژراو و برینداریش هه‌ن.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك له ناو كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كی به‌شیریه كه‌وتووه و ئاگریش له دوو ماڵ كه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌سه‌ده هێشتا هیچ ئامارێكى له‌باره‌ى قوربانییه‌كان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕاى گه‌یاندووه كه بۆردمان به‌رده‌وامه و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه بێت كاره‌ساتى مرۆیی گه‌وره‌ى لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه ئێسته بۆردمانى ناو سه‌رێ كانى و قامیشلۆ به‌رده‌وامه. ئه‌وه له‌كاتێكدا چه‌ندان وڵات داوایانكردووه كه توركیا ده‌ست له‌و ئۆپراسیۆنه هه‌ڵبگرێ.