زۆر له پێكهاته سروشتییه‌كان له ژیانی ڕۆژانه‌مان به‌كاری ده‌هێنن، له هه‌مان كاتیش چاره‌سه‌ر سروشتییه‌كانیش بۆ زۆربه‌ی گرفته‌كان سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، یه‌كێك له‌و كێشانه‌یش چرچی و لۆچی پێسته كه واده‌كات به خێرایی پیرتر له ته‌مه‌نی خۆتان ده‌ربكه‌ون، له خواره‌وه گرنگترین ئه‌و به‌رووبوومه سروشتییانه بۆ چاره‌سه‌ری
چرچی پێست به‌كاردێن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: سپێنه‌ی هێلكه، سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرباشی پرۆتینه و ده‌توانرێ بۆ له‌ناوبردنی چرچی پێست به‌كاربهێنرێت و پارێزگاری له پێست ده‌كات و زۆرترین خۆراك و ڤیتامین و كانزای پێویستی بۆ دابین ده‌كات.
له‌جیاتی په‌نابردن بۆ جوانكاری..به‌م خۆراكانه پیری له‌خۆتان دوور بخه‌نه‌وه
دووه‌م: زه‌یتی زه‌یتوون، وا له پێست ده‌كات به نه‌رمی و ته‌ندروستی بمێنێته‌وه، به زه‌یتی زه‌یتوون مه‌ساجی ڕووخسارت بكه و پێش نووستن، دواتر بخه‌وه و به‌یانی به ئاوێكی شله‌تێن بیشوو و به پارچه خاولییه‌كی نه‌رم وشكی بكه‌ره‌وه.
سێیه‌م: ئاوی لیمۆ، لیمۆیه‌ك قاش بكه و ئاوه‌كه‌ی جیا بكه‌ره‌وه و به لۆكه‌یه‌ك له پێستی ڕووخساری بده و با ماوه‌ی سێ سه‌عات پێوه‌ی بمێنێته‌وه، دواتر به ئاوێكی پاك بیشۆ.
چواره‌م: سه‌وزه و میوه، ئه‌گه‌ر سه‌وزه و میوه‌ی تازه و سروشتی بخۆن، ئه‌وا بڕێكی زۆری ڤیتامین به جه‌سته‌تان ده‌گات و پێستیش وه‌ك ئه‌ندامێكی گه‌وره و فره‌وانی جه‌سته زۆرترین سوودی لێ ده‌بینێت و ئۆكسانی خانه‌كانی پێست له‌ناو ده‌چێ و چرچبوون له‌ناو ده‌بات و ڕێگریش له دروستبوونی ده‌كات.