هێزه‌كانی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ڕووبه‌ڕووی هێرشه دوژمنكارییهكهی توركیا بوونه‌ته‌وه و دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیا بخه‌نه خواره‌وه و چوار ئامێری تری سه‌ربازیشیان تێكشكاندووه، هاوكات له ئه‌نجامی بۆردمانه‌كانی سوپای توركیاش خه‌ڵكێكی زۆری مه‌ده‌نی بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لامی شاری قامیشلۆ ئاشكرای كرد، كه له ئه‌نجامی بۆردمانی هێرشه دوژمنكارییهكهی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان نۆ هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ست داوه و 24ی تریش برینداربوون.
هێزه‌كانی هه‌سه‌ده فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیایان خسته خواره‌وه و بۆردمانه‌كانی توركیایش خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج
سوپای توركیا دوێنێ چوارشه‌م نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی به هه‌ڵمه‌ته دوژمنكارییهكهی دژ به كورد له ڕۆژئاوای كوردستان كرد و به چڕی ناوچه‌كانی قامیشلی و سه‌رێكانی و گرێسپی بۆردمان كرد، سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆردمانی فڕۆكه‌كانی توركیا زۆر دوژمنكارانهبووه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج، به‌وهۆیه‌وه نۆ هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید كراون و 24ی تریش برینداربوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به ئاژانسی "
سپۆتنیك"ی ڕووسی ڕاگه‌یاندووه، كه هێزه‌كانیان له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، له گرێسپی توانیویانه فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری هێزه‌كانی توركیا بخه‌نه خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتی كرده‌وه، كه سه‌ره‌ڕای فڕۆكه‌كه، چوار ئۆتۆمبیڵ و كه‌لوپه‌لی تری جه‌نگی توركیایان به ته‌واوی تێكشكاندووه و به هه‌موو جۆرێك ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هێرشه ده‌بنه‌وه، ڕێ به پیلانه گڵاوه‌كانی ئه‌ردۆغان ناده‌ین و كورد به یه‌ك ده‌ست ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.