نوشتەچییەكانی هەولێر كێشە بۆ ژنان دروست دەكەن

:: AM:09:05:10/10/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر ئاشكرای دەكات، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە چەند پەیج و ئاكاونتێك فێڵ لە ژنان دەكەن و پێویستە ئاگەداربن.

پێداویستی جوانكاری ژنان" كە چەند كەسێكی نابەرپرس وەك فێڵێك بەكاری دەهێنن بۆ هەڵخەڵەتاندنی ژنان 
ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتژی دژی ژنانی هەولێر لە ئاگەدارییەكی هاتووە، ماوەیەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، چەند پەیج و ئەكاونتێك دانراون بەناونیشانی "دوعا و نوشتە و جادوو، دروستكردنی خواردن، پێداویستی جوانكاری ژنان" كە چەند كەسێكی نابەرپرس وەك فێڵێك بەكاری دەهێنن بۆ هەڵخەڵەتاندنی ژنان.

ئاشكرا كراوە، ئەو پەیجانە وایان كردووە بەوهۆیەوە چەندان ژنێك تووشی كێشە بوون، بۆیە داواكارین لە گشت تاكەكانی كۆمەڵگە بە تایبەت ژنان بە هیچ شێوەیەك وێنە و نهێنی تایبەتی بۆ ئەو پەیج و ئەكاونتانە نەنێرن.

باس لەوەش كراوە، لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، بەزووترین كات پێوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 119 بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕاوێژی (یاسایی، دەروونی، كۆمەڵایەتی)، یان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و نوسینگەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بكەن.

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكدایە پێشتر هەفتەنامەی "وشە" لە ڕێی چەند ڕاپۆرتێكی ئەو مەترسییەی ئاشكرا كرد و چەند ژنێكی قوربانیشی زانیارییان بڵاو كردبووەوە.



وشە - رامیار جەواد