خاوه‌ن پشكێكی چاڤی لاند ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌یسه‌كانی شاسوار عه‌بدولواحید كه تایبه‌تن به چاڤی لاند له دادگا داده‌خرێن و به‌رپرسانی یه‌كێتی پشتی شاسواریان گرتووه، گوته‌بێژی دادگای سلێمانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌یسه‌كانی شاسوار له دادگان و لێكۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت.
نه‌ژاد كه خاوه‌ن پشكێكی چاڤی لانده و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانی كه به‌شدارن له كڕینی پشكه‌كانی چاڤی لاند به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر كه‌یسی شاسوار عه‌بدولواحیده له بابه‌تی پشكه‌كانی چاڤی لاند له‌دادگای سلێمانی داده‌خرێن و ناگه‌نه ئه‌نجام، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی خاوه‌ن پشكی چاڤی لاندی بێزار كردووه.
شاسوار دێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و باسی چاكسازی ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆی 22 ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی لایه
زیاتر گوتى، شاسوار دێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و باسی چاكسازی ده‌كات، له‌كاتێكدا خۆی 22 ملیۆن دۆلاری خه‌ڵكی لایه كه پشكیان له چاڤی لاند كڕیوه.
ئه‌و هاووڵاتییه باس له‌وه ده‌كات كه دادوه‌ره‌كان و به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی له سلێمانی هاوكاری شاسوارن و نایه‌ڵن ئه‌و كه‌یسانه یه‌كلا ببنه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان له گوندی ئه‌ڵمانی و پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێوونی سه‌ر به نالیا شوقه و ڤێلایان هه‌یه.
خاوه‌ن پشكه‌كان پارێزه‌ریان هه‌یه ڕۆژانه سه‌ردانی دادگا ده‌كه‌ن
نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان پشكیان له چاڤی لاند كڕیوه، كه له ملیۆنێك دیناره‌وه تا 50 ملیۆن دینار به‌شداریان كردووه، تا ئێسته‌ش خاوه‌ن پشكه‌كان یه‌كجار پاره‌یان وه‌رگرتووه كۆی پاره‌ی پشكه‌كانی چاڤی لاند 22 ملیۆن دۆلاره.
نه‌ژاد باسی له خراپی گوزه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند كرد، كه له دۆخێكی زۆر خراپدان و به‌شێكی زۆریان ئیفلاسیان كردووه. ئه‌و گوتی، زیاتر له 10 خێزان ماڵیان لێ تێكچووه و له یه‌كتری جیا بوونه‌ته‌وه، خه‌ڵك هه‌یه گه‌وره‌ترین چیرۆك نووسه و شاعیره، له زه‌وییه‌ك 50 ملیۆن دیناری وه‌رگرتووه و خستوویه‌تییه چاڤی لانده‌وه، ئێسته كوڕه‌كه‌ی له جێ‌دا كه‌وتووه و پێویستی به ملیۆنێك دینار هه‌یه.
لای خۆیه‌وه حاكم عومه‌ر ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی دادگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك كه‌یس هه‌یه له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، دوای ئه‌وه‌ی گوته‌ی لێ وه‌رگیراوه به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه، چه‌ند كه‌یسێكی تریشی له ئاسایشی سلێمانی هه‌یه به تۆمه‌تی ماده‌ی دووی مۆبایل، ماوه‌یه‌ك راگیراوه‌و به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
زیاتر گوتى، خاوه‌ن پشكه‌كان پارێزه‌ریان هه‌یه ڕۆژانه سه‌ردانی دادگا ده‌كه‌ن و به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كان ده‌كه‌ن، بۆیه دادوه‌ر له خۆیه‌وه ناتوانێت دۆسیه‌كان بهێڵێته‌وه و رایان بگرێت.
له‌باره‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤیلاندیشهوه گوتی، ئه‌وه 13 سكاڵاكارن كه هه‌ستاون به تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید، شاسواریش له‌سه‌ر سكاڵاكان وته‌ی وه‌رگیراوه، ئێسته دادگا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی نووسراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، بۆ هێنانی دۆسێی سه‌ره‌كی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه پشكه‌كانی چاڤی لاندی فرۆشتووه، ئێسته خه‌ریكی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ن له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سێی سلێمانی.