سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی نیمچه ئاشكرا ده‌یسه‌لمێنێ كه ئاگایان له‌و هێرشه‌ی توركیا هه‌یه و ده‌ڵێ، ئه‌وان ده‌مێكه به‌نیاز بوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ڵ لا بده‌ن سزایان ده‌ده‌م. ئەمەش دەیسەلمێنێ ئەوان پێشوەختە ئاگەدار بوون و تەنانەت پاساویش دەهێنێتەوە و دەڵێ: تورکیا ئەندامی ناتۆیە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر) دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، توركیا ده‌مێكه پلانی هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان داناوه، ئه‌وان ده‌مێكه له شه‌ڕدان و ئێمه‌ش هیچ سه‌ربازێكمان له نزیك ڕووداوه‌كانه‌وه نییه و هه‌وڵیش ده‌ده‌م ئه‌و شه‌ڕه كه كۆتایی نایه‌ت ڕا بگرم.
كۆتایی مانگی ئاب، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا له گوتارێكدا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان ئه‌وان و ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشته ئه‌نجام، ئه‌وا ده‌ست به كرده‌وه‌گه‌له‌كانیان ده‌كه‌ن و "ناوچه‌ی ئارام" له سووریا دروست ده‌كه‌ن و خۆیان سوپا ده‌جوڵێنن و گوتی: ئێمه كاتمان زۆر به‌ده‌سته‌وه نییه و زۆریش ئارام ناگرین و سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارام، زوو هه‌ڵوێست ده‌رده‌ڕین، چونكه به ته‌واوی به سنووره‌كه‌مانه‌وه نووساوه.
توركیا و ئه‌مه‌ریكا ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌و سنووره دروست بكه‌ن، كێشه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، توركیا ده‌یه‌وێ ئه‌و ناوچه‌یه ته‌واوی ئه‌و شوێنانه بگرێته‌وه كه به‌ده‌ستی یه‌په‌گه‌وه‌یه و ئه‌وانی هیچ لێ نه‌مێنێ، ئه‌مه‌ریكاش نایه‌وێ ئه‌و ناوچه ئارامه ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت و ناشیه‌وێ به ته‌واوی یه‌په‌گه له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا دوور بخاته‌وه. به‌ڵام به هێرشه‌كه‌ی توركیا، ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ریكا به مه‌رجه‌كانی توركیا ڕازی بووه.
هه‌ر له‌و توویته‌دا، دۆناڵد تره‌مپ ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌و به ته‌واوی ئاگه‌داری ئه‌و هێرشانه‌ی توركیایه بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و ده‌شی سه‌لمێنێ كه نایه‌وێ هیچ هه‌نگاوێكی لۆجیستی بهاوێژێ و ده‌ڵێ: هه‌ندێك له ئێمه ده‌یانه‌وێ ده‌یان هه‌زار سوپای وڵاته‌كه‌م بۆ ئه‌و ناوچه‌یه بنێرم و جارێكی تر له شه‌ڕدا تێوه‌بگلێین. ده‌شڵێ: "توركیا توركیا خۆی ئه‌ندامی ناتۆیه" ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی پشتیوانیی هێرشه‌كه‌ی كردووه. بۆیه به سه‌ركۆنه‌وه ڕای ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێن ده‌بێ ڕێگه بده‌ن كورد به‌رگری له‌خۆی بكات و هاوكاریش بكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، لە كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند، چەندان ساڵە هۆشداریان داوەته ئەمه‌ریکییەکان چونكه لە هەوڵی ئەوەدان کورد لە دژی عەرەبەکان بەکار بهێنن و ده‌یویست له شه‌ڕێكی ئاواده تێوه بگلێ، ئێسته‌یش باشترین بژارده دانوستانی نێوان حکوومەتی سووریا و تورکیا لەگەڵ کوردانی رۆژئاوایه و ده‌بێ توركیا بەرژەوەندییەکانی دیمەشق لەبەرچاو بگرێت.
له نزیكه‌وه چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌م
تره‌مپ له توویته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، به وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر بزانم توركیا له بنه‌ماكان لا ده‌دات، ئه‌وا به توندی سزایان ده‌ده‌م.
له مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ندێك نه‌رمیی بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نواندووە، ئەگەرچی چەندان جار توویتی توندیشی لەسەر کردوون. بێدەنگبوون لەم هێرشانەی تورکیا بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەڵگەیەکە لەسەر ئەو نەرمی نواندنە. تەنانەت سەبارەت بە گرێبەستە مووشەکییەکەشی لەگەڵ ڕووسیا گوتی: خه‌تاكه له توركیا نییه، له ئیداره‌ی ئۆبامایه، چونكه ئه‌وان ده‌یانویست سیستمی پاتریۆتی ئه‌مه‌ریكی بكڕن، به‌ڵام كاتێك واشنتن ڕازی نه‌بوو، به ناچاری ڕوویان له مۆسكۆ كردووه. ئه‌م گوتانه‌ی تره‌مپ هیوایه‌كی بۆ توركیا گه‌ڕانده‌وه و كارێكی زۆریان له‌سه‌ر كرد بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ سزایه‌ك نه‌بن، به‌ڵام كاتێك ده‌ست به هاتنی یه‌كه‌م كاروانی كه‌ره‌سته‌ی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 كرا، جارێكی تر گه‌رم بووه‌وه.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو. توركیا ده‌یویست ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا بنێ كه هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تیرۆریستن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش ده‌یویست توركیا ڕازی بكات كه ده‌بێ ئه‌و هێزانه به‌شداریی پاراستنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه ئارامه بكه‌ن، چونكه به‌شێك بوون له شه‌ڕی داعش.
پێشتر چه‌ندان جار سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ی به‌گوێی ئه‌مه‌ریكا دا كه ئه‌وان به‌ته‌نیاش بێت ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ن و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، توركیا گفتی خۆی هێنایه جێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرداری نه‌نواندووه، جگه له چه‌ند توویتێك نه‌بێ.