له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پارچه ڤیدیۆى یه‌كێك له ڕاگه‌یاندكاره به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كه‌ناڵێكى ئه‌و وڵاته بڵاو بووه‌ته‌وه كه به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو دهگدانهوهى دروست كردووه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى له په‌خشى ڕاسته‌وخۆ، بێژه‌ره‌كه منداڵه‌كه‌ى دێته ژووره‌وه.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، بێژه‌ره‌كه به پێكه‌نینه‌وه و به‌بێ پچڕان هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه و به‌رده‌وامى به كاره‌كه‌ى ده‌دات به پێكه‌نینه‌وه دواى هاوكارى له هاوڕێیه‌كانى ده‌كات كه منداڵه‌كه‌ى لا ببه‌ن.
دواى ئه‌وه‌ى بێژه‌ره‌كه هه‌واڵى یه‌كه‌م هێرشى توركیا بۆسه‌ر خاكى ڕۆژئاواى كوردستان به‌ناوى سووریا ده‌خوێنێته‌وه به شێویه‌كى به‌په‌له، كه‌سێك ده‌ست بۆ سینگى ژنه بێژه‌ره‌كه ده‌بات و ئه‌ویش به پێكه‌نینه‌وه به بینه‌ره‌كانى ده‌ڵێت، "ببورن ئه‌وه كوڕه‌كه‌مه".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسى ڕۆڵى جوانى ئه‌و دایكه ده‌كه‌ن
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسى ڕۆڵى جوانى ئه‌و دایكه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ى كه به هێمنییهكى زۆره‌وه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌گات و دواى خوێندنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه له ستۆدیۆكه ده‌چێته ده‌ره‌وه.
بۆ بینینى ڤیدیۆیه‌كه كلیك
"لێــره" بكه.