مریه‌م فارس.. ئەستێرەی بەناوبانگی لبنانی
به‌گۆڕینى ڕه‌نگ و ستایلى قژى، بڵاوبووه‌نه‌وه‌ى ڤیدیۆ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی، میریام فارس هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی ده‌بێته قسه و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
مریه‌م فارس، ئەستێرەی بەناوبانگی لبنانی، بڕیاری دا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ستایله‌كه‌ى پێشووى به‌ناوى ستایلى "الكیرلی" به‌هۆى ئه‌وه‌وه قژى كورت ده‌كاته‌وه و ڤدیۆیه‌كیش له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆر دروست ده‌كات.
بڵاوبووه‌نه‌وه‌ى ڤیدیۆ سه‌رنجڕاكێشه‌كانی ده‌بێته قسه و باسی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
به‌شێكى زۆرى هه‌وادارانى باسى جوان و لێهاتوویى ئه‌و ستایله‌ى ڕووخسارى میریام ده‌كه‌ن.
مریه‌م فارس ته‌مه‌ن /36 ساڵه/ له خێزانێكی مه‌سیحی لبنان له دایك بووه، له ساڵی 2014 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی بازرگانی ئه‌مه‌ریكی كردووه و خاوه‌نی منداڵێكه، له باشووری لبنان ژیاوه، باوكی دیزاینه‌ری زێڕ و ئه‌ڵماس بووه، دایكیشی دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی ئافره‌تانه، زۆربه‌ی ئه‌و عه‌زیانه‌ی ده‌یپۆشی دایكی بۆی دووریووه، خاوه‌ن كوڕێكن، خۆشكه‌كه‌شی به‌ناو ڕۆلا به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی مریه‌مه.