بەهۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێی بازرگانان بە زیاتر دابەزینی بەهای لیرە دوای هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ ڕۆژئاویى كوردستان، هه‌ره‌شه به‌رده‌وامه‌كانى تڕه‌مپ له‌سه‌ر ڕووخاندنى ئابوورى ئه‌و وڵاته ئه‌مڕۆ هه‌ینى لیره‌ى توركى له بازاڕى دراوى ئه‌و وڵاته به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو تووشى هه‌ره‌سى گه‌وره بووه.
له بازاڕی كاغه‌زه دراوییه‌كان پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی تۆمار كرد
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئۆكتۆبه‌ر 100 دۆلارى ئه‌مره‌یكى به‌رانبه‌ر 589 لیره‌ى توركییه، جارێكی تر به‌های لیره‌ی توركی ڕووی له دابه‌زینی كرد و له بازاڕی كاغه‌زه دراوییه‌كان پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی تۆمار كرد.
بازرگانانى بوارى دۆلار له بازاڕى ئالوگۆڕى لیره و دۆلار پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا فشاری زیاتر به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش پێشبینی ده‌كرێ دۆخی ئابووری توركیا زیاتر به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌وهۆیه‌وه به‌های لیره له بازاڕی كاغه‌زه دراویییه‌كان ڕووی له پاشه‌كشه‌ی به‌رچاو كردووه.
شایه‌نى باسه لیرەی تورکیا بە ڕێژەی 2.13% لە رۆژی دووشەمى ڕابردوو دابەزینی تۆمارکردووە ئەوەیش گەورەترین دابەزینە لە سەرەتاکانی مانگی ئابی راِبردووەوە، کە هۆکارەکەی دڵەڕاوکێى بازاڕه لە تێكچوونى زیاترى پێوەندی نێوان تورکیا و ئەمه‌ریکا.