دۆخى شه‌ڕ له ڕۆژئاواى كوردستان كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى هه‌رێمى كوردستان داناوه و له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو نرخى زه‌وى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى ڕووى له دابه‌زین كردووه.
به‌بڕواى ئابووریناسان ئاڵۆزى له ناوچه‌كه‌دا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر بازاڕى كوردستان هه‌یه و ئه‌وه‌یش وا ده‌كات به‌پێى سه‌قامگیرى ناوچه‌كه نرخ به‌رز و نزمى تێدا ڕوو بدات.
نرخى زه‌وى به ته‌واوى ڕووى له دابه‌زین كردووه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و شه‌ڕه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ڕووى داوه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، یاسین خۆشناو خاوه‌نى نووسینگه‌ى كڕین و فرۆشتنى خانوو له هه‌ولێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، نرخى زه‌وى به ته‌واوى ڕووى له دابه‌زین كردووه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و شه‌ڕه‌ى له ڕۆژئاواى كوردستان ڕووى داوه.
ڕوونى كرده‌وه كه خه‌ڵك له حاڵه‌تى سه‌قامگیرى و ئاشتى موڵك ده‌كڕن و پاره ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕ له هه‌ر لایه‌كى كوردستان هه‌بێت كاریگه‌رى له‌سه‌ر نرخ داده‌نێ.
خۆشناو ئاماژه‌ى به‌وه كرد، به به‌راورد به هه‌فته‌ى پێشوو نرخى زه‌وى 50 بۆ 60 هه‌زار دۆلار هاتووه‌ته خواره‌وه، له‌و ناوچانه‌یش كه خزمه‌تگوزارى نییه نرخى زه‌وى زیاتر دابه‌زیوه. به‌ڵام گوتى ئێسته خواست له‌سه‌ر خانوو بۆ كرێ به‌رزه.