دابەشكردنی مووچەی سبەی ڕاگەیەندرا

:: AM:08:04:13/10/2019 ‌
بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك دابەش بكرێت و پێشبینیش دەكرێت كۆتای ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات.

ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە تەواوەتی دابەش دەكرێت.

كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات بە هەولێر
لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی دووشەم مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات بە هەولێر.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد