ماڵپه‌ڕێكى توركى له راپۆرتێكى شیكاریدا، پێشبینى ده‌كات، ئه‌و هێرشه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامى داوه، بۆ سه‌ر ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتدارانى تر‌ى تورك لێكه‌وته‌ى خراپى هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ده‌ڵێ: ئه‌م جاره ئه‌و ناوچه‌یه بۆ توركیا ده‌بێته ڤێتنام.
ئومیت ئۆزكرملو، راپۆرتێكى شیكاریى له ماڵپه‌ڕى "
ئه‌حوال"ـى توركى به هه‌ر دوو زمانى توركى و عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه، به زمانى یه‌كه‌م به ناونیشانى "نا بۆ شه‌ڕ" بڵاو كراوه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه له هه‌مان ماڵپه‌ڕ به زمانى عه‌ره‌بى به ناونیشانى" سووریا ده‌بێته ڤێتنام بۆ توركیا نه‌وه‌ك فۆكلاند".
له راپۆرته‌كه نووسه‌ره توركه‌كه هه‌وڵ ده‌دات، هۆكاره شاراوه‌كانى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ئاشكرا بكات.
هێرشه‌كه ته‌نیا یه‌ك رسته‌ى راسته
" هێزه چه‌كداره‌كانى توركیا ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازییان له‌ودیو سنوور ئه‌نجام دا". نووسه‌ر ئه‌م رسته‌یه ده‌خاته كه‌وانه و ده‌ڵێت له راگه‌یاندنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى توركیا، ته‌نیا ئه‌وه‌یان راسته، جگه له‌م رسته‌یه هه‌ر شتێكى تر هه‌بێت شیاوى مشتومڕكردن و ره‌تكردنه‌وه‌یه.
نووسه‌رێكى تورك: ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى هێرشه‌كه توركیا راى گه‌یاندووه، ته‌نیا یه‌ك رسته‌ى راسته
بۆ نموونه باس له‌وه ده‌كات پاساوى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه دانانى ناوچه‌ى ئارامه بۆ گێڕانه‌وه‌ى نزیكه‌ى سێ ملیۆن ئاواره كه له توركیا نیشته‌جێن، هه‌روه‌ها ده‌گوترێت بۆ زاڵبوونه به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى له ده‌ره‌وه له توركیا ده‌كرێن و ته‌نانه‌ت میدیاى فه‌رمى توركیا باسیان له‌وه كردووه یه‌كێك له ئامانجه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كه ئه‌وه‌یه به‌یه‌كجارى رێشه‌كێشى داعش بكرێت.
سه‌باره‌ت به دروستى ئه‌م پاساوانه، ئومیت ئۆزكرملۆ به توانجه‌وه ده‌ڵێ " نازانم جگه له لایه‌نگرانى ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار و چه‌ند گرووپێكى نه‌ته‌وه‌په‌رست، كه‌سێك هه‌یه باوه‌ڕ به‌م درۆیانه بكات". دواى ئه‌وه نووسه‌ر باس له هۆكاره راسته‌قینه‌كانى ئه‌م هێرشه‌ى توركیا ده‌كات.
توركیا بۆ هێرشى كرد؟
ئومیت له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره ده‌ڵێ "ئامانجى راسته‌قینه‌ى هێرشه‌كه له‌ناوبردنى په‌یه‌ده‌یه، كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى سووریا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر باكورى ئه‌م وڵاته گرتووه، هه‌روه‌ها له‌ناوبردنى ناوچه‌ى رۆژائاوایه كه شێوه‌یه‌ك له سه‌ربه‌خۆى هه‌یه. بۆیه لێره‌دا دوژمنى توركیا نه داعشه و نه رژێمى سووریا به‌ڵكو كورده".
له‌به‌شێكى تر‌ى شیكارییه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌مان هۆكار ئه‌م نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كاته‌وه، توركیا ئه‌وان به دوژمنى خۆیان ده‌زانێ و ئه‌وانیش چه‌ندان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا دروست ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر توركیا دروست بكه‌ن، ئه‌وا هیچ وڵاتێك ئاماده نییه هاوكارى ئه‌و هێزه كوردییانه بكات.
به بڕواى ئومیت هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه له ناوخۆ ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار كێشه‌ى هه‌یه و ده‌یه‌وێ به‌مشێوه‌یه كێشه‌كانى خۆى فڕێ بداته ده‌ره‌وه، چونكه به‌گوێره‌ى راپرسییه‌كان هیچ پێشبینییه‌ك نییه ئاكپارتى له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك %50 به‌ده‌ست بهێنێ. بۆیه وه‌ك خۆئاماده‌كردنێك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى 2023 ئه‌ردۆغان ئه‌م كاره ده‌كات.
ئه‌مه عه‌فرین نییه
نووسه‌ر پێیوایه هێرشى ئه‌م جاره‌ى توركیا وه‌ك هێرشه داگیركارییه‌كه‌ى عه‌فرین به ئاسانى تێناپه‌ڕێت. لێره‌وه چه‌ند به‌راوردێك ده‌كات. به‌ر له‌هه‌موویان ده‌ڵێ ئه‌و كات رژێمى ئه‌سه‌د وه‌ك ئێسته به‌هێز نه‌بوو، رووسیا و ئێران له كاتى داگیركردنى عه‌فرین نه‌یانویست له توركیا توند بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جاره هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تى توركیا ده‌كه‌ن. جگه له‌مه‌یش هێزه كوردییه‌كان ئه‌و كات هێشتا له شه‌ڕى داعش بوون، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ئه‌م جاره توركیا به نیازه داگیرى بكات زۆر له عه‌فرین فراوانتره.
به خستنه‌ڕووى چه‌ندان به‌ڵگه‌ى تر ئومیت ده‌یه‌وێ بیسه‌لمێنێ كه هێرشه‌كه‌ى ئه‌م جاره‌ى توركیا به ئاسانى تێناپه‌ڕێت، به تایبه‌تیش كه گومان هه‌یه ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى له هێرشه‌كه بكات، ئه‌و ده‌ڵێ جگه له چه‌ند تویتێكى دۆناڵد تره‌مپ كه ئه‌ویش له رووى عه‌قڵى و ده‌روونییه‌وه جێگیر نییه، هیچ كه‌سێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا راى نه‌گه‌یاندووه پاڵپشتى هێرشه‌كه‌ى توركیا بكات. بۆیه به‌دوورى نازانێ ئه‌م جاره خاكى سووریا بۆ توركیا ببێته ڤێتنام، چونكه داگیركردنى ئاسان نابێت، بۆیه توركیا تووشى كاره‌سات بێت.
توركیا باسى ئه‌و لێكه‌وتانه ناكات
ئومیت ئۆزكرملو پێیوایه چه‌ندان ئامانجى بریقه‌دار له‌لایه‌ن ئاكپارتییه‌وه هه‌ڵگیراوه بۆ هێرشه‌كه به‌ڵام چه‌ندان خاڵى گرنگ له به‌ر چاو نه‌گیراوه، له‌وانه هه‌ڵوێستى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاتانه‌ى له سووریا له ململانێن، كوشتنى خه‌ڵكێكى زۆر، به هه‌ده‌ردانى سامانێكى زۆر كه بۆ هێرشه‌كه پێویسته. داته‌پینى ئابوورى توركیا. دواجاریش نووسه‌ره توركه‌كه دووپات له‌سه‌ر لایه‌نى مرۆیى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "ژیانمان به‌م شه‌ڕه به خوێن و فرمێسك ره‌نگ ده‌كرێت".
داگیركردنى ئه‌م جاره ئاسان نییه بۆ توركیا ده‌بێته ڤێتنام