سه‌ما میسڕی سه‌ماكار و ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی میسڕی کە هاوكات له دنیای هونه‌ری عه‌ره‌بیدا به‌وه ده‌ناسرێته‌وه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ نیمچه‌ڕووته‌كانی هه‌واداری كۆ ده‌كاته‌وه، ده‌ركه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى ته‌واوى خه‌ڵكى هه‌راسان كردووه و تووشى ڕه‌خنه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه.
ده‌ركه‌وتنى ئه‌مجاره‌ى ته‌واوى خه‌ڵكى هه‌راسان كردووه
پێگه‌ی "لبنان24" كه پێگه‌یه‌كی هونه‌ریی لبنانییه و بایه‌خ به هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندان ده‌دات، له‌باره‌ی سه‌ما میسرییه‌وه ڕای گه‌یاندووه، له‌ڕێی تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ڤیدیۆیه‌كى له گەرماوی ماڵه‌كه‌ى به جلێكى زۆر ڕووت و خه‌وتنه‌وه به شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ری بڵاو كردووه‌ته‌وه، هه‌واداره‌كانى فێرى جلشتى ڕاستیى ده‌كات.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی به گوته‌ی هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده كردووه كه گله‌یی لێ ده‌كه‌ن. یه‌كێك بۆی نووسیوه ، "ئه‌وه‌ى تۆ ده‌یكه‌ت به ئاشكرا بانگێشه كردنه بۆ له‌ش فڕۆشى"، به‌شێكى تر بۆیان نووسیووه، "بۆ ناوداربوون په‌نات بۆ خۆ ڕووت كردنه‌وه بردووه".
سه‌ما میسری ته‌مه‌ن /39 ساڵه/ له میسڕ له دایكبووه و كۆلیژی ئاداب − به‌شی زمانی ئینگلیزیی له قاهیره ته‌واو كردووه. له سه‌ره‌تادا له كه‌ناڵی "المحور" بێژه‌ر بووه و هاوكات به‌رنامه‌ی هونه‌ریی پێشكه‌ش كردووه. پاشان چه‌ند گۆرانییه‌كی ورووژێنه‌ری كلیپ كردووه و هاوكات وه‌ك سه‌ماكار له چه‌ندان یانه‌دا كاری كردووه. به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرانی بواری موزیك پێیان وایه، سه‌ما نه گۆرانیبێژه و نه سه‌ماكار، به‌ڵكو ته‌نیا به خۆ ڕووتكردنه‌وه توانیویه‌تی گه‌نجان له ده‌وری خۆی كۆ بكاته‌وه.