شنۆ عومه‌ر یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی زیاتر به‌هۆی كاری میدیاییه‌وه ناسراوه، زۆرجار وه‌ك مۆدێل ده‌رده‌كه‌وێت و هاوكات سه‌ما ده‌كات. له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده كاری مۆدێلی نه‌كردووه، به‌ڵام زۆرجار له‌سه‌ر حه‌زی خۆی ڕێكلام بۆ جلی كوردی و جلوبه‌رگی ماركه ده‌كات. ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه له‌سه‌ر سه‌ماكردن ره‌خنه‌ی زۆر لێ گیراوه، به‌ڵام ئه‌و گوێ به هیچ قسه‌یه‌ك نادات.
سه‌ره‌تا وه‌ك میدیاكارێك خۆت بناسێنه؟
له دایكبووی شاری سلێمانیم و به‌شی بازرگانیم ته‌واو كردووه، سه‌ره‌تای دهركهوتنهكانم له ڕێی میدیاوه بۆ ساڵی 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات له ڕادیۆی ئازادی وه‌ك بێژه‌ری هونه‌ریی ده‌ستم پێ كرد، دواتر له ده‌زگه‌ی خه‌ندان ڕاسته‌وخۆ به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریم پێشكه‌ش ده‌كرد، پاشان چوومه تیڤی بابان و به‌هه‌مانشێوه به‌رنامه‌ی هونه‌ریم پێشكه‌ش كرد. دوای ئه‌ویش له "وێب تیڤی ژیان" هه‌ر به‌رنامه‌ی هونه‌ریم پێشكه‌ش كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شدا به‌رنامه‌ی "پرسیار و خه‌ڵاتم" ڕاسته‌وخۆ پێشكه‌ش كردووه، ئێسته‌یش له تیڤی ڕۆژ پرۆگرامێكی مه‌یدانیم هه‌یه.
ده‌ڵێن له كاتی لێدوان وه‌رگرتندا تا ئێسته ڕهفزێكی زۆرت داوه به كوڕ، بۆچی كوڕ داوای پێوه‌ندیت لێ ده‌كه‌ن؟
راستییه‌كه‌ی گه‌نجه‌كانی ئێمه زۆر ڕێك‌وپێك و باشن، هه‌روه‌ها ڕێزیشم هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن منه‌وه ڕه‌فزیان وه‌رگرتبێ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه له‌لای من ئه‌و كه‌سانه بچووك ببنه‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ڕێزیان زیاتره و سوپاسیان ده‌كه‌م.
به‌مدواییه له كۆمه‌ڵێك په‌یج له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ندێك قسه‌وباس له‌سه‌ر من كرا و له خۆیانه‌وه ژماره‌یه‌كیان دانابوو گوایه من ئه‌وه‌نده ڕهفزهم داوه له كاتی وه‌رگرتنی لێدوان له بهرنامهكانمدا، به‌ڵام ئه‌و ژمارانه دوورن له ڕاستییه‌وه و شتی وا نه‌بووه.
خۆشترین كاته‌كانت وه‌ك میدیاكار چ كاتێك بووه؟
بێگومان كه تۆ له ده‌زگه‌یه‌ك یان له شوێنێك كار ده‌كه‌یت، ڕۆژی خۆش و ناخۆشیشت ده‌بێت. به خۆشحاڵییه‌وه ڕۆژه خۆشه‌كانم زیاتر بووه وه‌ك له ڕۆژه ناخۆشهكانم.
جگه له كاری میدیا ڕۆژانه به چیتره‌وه سه‌رقاڵی؟
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره میلییه‌كانی سلێمانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له به‌شی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ وه‌ك یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر فه‌رمانبه‌رم.
له كه‌یه‌وه سه‌ما ده‌كه‌ی؟
هونه‌ری سه‌ما حه‌ز و ئاره‌زووی خۆمه و هونه‌ره‌كه‌م خۆی خۆش ده‌وێت. له ساڵی 2001 ده‌ستم به هونه‌ری سه‌ما كردووه و تێكه‌ڵی بوومه، ئه‌وكاته‌ی چوومه ناو دنیای سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێ، كچانی كورد له‌و بواره‌دا زۆر كه‌م كاریان ده‌كرد، به شانازییه‌وه تا ئێسته به‌رده‌وامم و خێزانه‌كه‌یشم وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له پشتم بوونه، ئێسته‌یش وه‌ك ڕاهێنه‌ری سه‌ما له تیپی هونه‌ری میلی سلێمانی كار ده‌كه‌م.
هه‌میشه ئازادیم هه‌بووه، به‌ڵام ئازادی به مانای ژیانه نه‌ك ئازادی به مانای به‌ڕه‌ڵایی و سنووربه‌زاندن
ئایا له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ت رووبه‌ڕووی ره‌خنه نه‌بوویته‌وه؟
له ژیانی هونه‌ریدا هیچ سانسۆڕێكم له‌سه‌ر نه‌بووه به‌تایبه‌ت له كاری ڕاگه‌یاندن، هه‌میشه ئازادیم هه‌بووه، به‌ڵام ئازادی به مانای ژیانه نه‌ك ئازادی به مانای به‌ڕه‌ڵایی و سنووربه‌زاندن.
زۆرجار ره‌خنه‌م لێ گیراوه، به‌ڵام هه‌رگیز گوێ به هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ك ناده‌م، چونكه پێم وایه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ئه‌گه‌ر پیشه‌یه‌كی له‌م جۆره‌ت هه‌بێت، هه‌میشه ڕه‌خنه‌ت لێ ده‌گیرێت، به‌ڵام كه‌سێكی به‌هێز و خۆڕاگرم.
زۆرجار به جلی كوردی و ماركه‌وه ده‌رده‌كه‌وی، تا ئێسته كاری مۆدێلت كردووه؟
تا ئێسته وه‌ك مۆدێل كارم نه‌كردووه، به‌ڵام زۆرجار دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگی كوردی و جلوبه‌رگی ماركه پێیان خۆش بووه جله‌كانیان بپۆشم و له سۆشیال میدیا بڵاویان بكه‌مه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرجار خۆیشم حه‌زم كردووه، بۆیه به خۆشحاڵییه‌وه جلهكانیانم پۆشیوه و وێنه‌شم پێ گرتوون و بڵاویشم كردوونه‌ته‌وه.
وه‌ك ئه‌كته‌ر ڕۆڵت بینیوه؟
بۆ فیلم و دراما كارم نه‌كردووه و به نیازیش نیم، چونكه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه كاری من نییه و كه‌سانی تر زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی كاری نواندن بكه‌ن، هه‌رچه‌نده چه‌ندان كه‌س داوایان لێ كردووم به‌شداری بكه‌م له فیلم و دراماكانیان، به‌ڵام نه‌مكردووه، ته‌نیا بۆ ڕێكلام نواندنم كردووه، ئه‌ویش وه‌ك ڕێكلامی "ئامێر و كه‌ره‌سته، جلوبه‌رگ، مه‌یك ئاپ، باڵه‌خانه" و چه‌ندان ڕێكلامی تر.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال- گه‌رمیان گلی