كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی داهاتوو كار له‌سه‌ر نوێ كردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ده‌كات له‌ڕووی دیزاینی بۆدییه‌كه‌ی و ناوه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردنی بزوێنه‌ره‌كه‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله به "ATLAS" ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ڤۆكسواگن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ سه‌ره‌تاكانی ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی جۆری "ئه‌تڵاس" بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یشی گوتووه ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی بۆدییه‌وه گه‌وره‌ترین ئۆتۆمبێله و له‌ڕووی كوالێتیشهوه زۆر ناوازه‌یه.
بە گەورەترین ئۆتۆمبێلی دنیا هەژمار دەکرێ
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گوتی، ئه‌م ئۆتۆمبێله له‌ڕووی دیزاینه‌وه بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كرێت كه ئه‌مه‌یش وای كردووه به ئۆتۆمبێله زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ڤۆكسواگن بناسرێت، جگه له‌وه‌یش به‌راورد به مۆدێله كۆنه‌كانی ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی دانراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوون نییه ئه‌وه‌یه كه تا ئێسته‌یش ڤۆكسواگن نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌و كاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.