شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیاندا بە كوژراوی دۆزرانەوە. گومانەكان لەسەر ئەو كەیسە تا دێ زیاتر دەبێت بە جۆرێك هەندێك پێیان وایە ڕووداوەكە "تیرۆر"ە و هەندێكی تر وای دەبینن كە "خۆكوژی" بووە، بەڵام سەعاتێك دوای ڕووداوەكە دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی چەند ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاو كردەوە.
سەرەتای ڕووداوەكە بە هەموو كەناڵەكاندا وا بڵاو بووەوە كە ڕووداوەكە تیرۆر كردن بووە و هیچ پێوەندییەكی بە خۆژی نەبوو، بەڵام هەر زوو پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە كە ڕووداوەكە خۆكوژی بووە لەوكاتەی هێشتا لیژنەكانی لێكۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەكە بوون.
خانەوادەی ئامانج بابانی و كەناڵی ئێن ئارتی كە شوێنی كاری ئامانج بووە، ئەو قسانەی دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی ڕەت دەكەنەوە
خانەوادەی ئامانج بابانی و كەناڵی ئێن ئارتی كە شوێنی كاری ئامانج بووە، ئەو قسانەی دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی ڕەت دەكەنەوە تەنانەت پێیان وایە ئەو ڕوونكردنەوانەی دەزگا تەناهییەكان "زۆر بە شپرزەیی" نووسراوە و بڵاو كراوەتەوە. هەروەك دووپات دەكەنەوە داوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەسەر ئەو كەیستە دەكەن.
بەپێی قسەی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئامانج بابانی، ئەو نەیزانەوە "دەمانچە" به دهستیشهوه بگرێ نەك خۆی پێ بكوژێ
هەندێك لە میدیاكانی سلێمانی / ئەوانەی سەر بە گرووپێكی ناو یەكێتین/ هەواڵی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری كێشەی خێزانیان هەبووە ئەوەیش وای كردووە خۆیان بكوژن. بهڵام ماڵباتی هەردوولا لەسەر ئەو قسەیە تا ئێستە هیچ ڕوونكردنەوەیەكیان نییە.
لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی لێكدانەوەی جیاواز بۆ ئەو ڕووداوە كراوە، بەپێی قسەی هاوڕێ و كەسە نزیكەكانی ئامانج بابانی، ئەو نەیزانەوە "دەمانچە" به دهستیشهوه بگرێ نەك خۆی پێ بكوژێ و ژن و منداڵیش، واته ئهم بۆچوونه كه لایهنگری زۆره، پێچەوانەی ئەو ڕوونكردنەوانەی دەزگا تەناهییەكانی سلێمانییە. هاوكات دووپاتی ئهوهش دەكرێتەوە كە لەو شوێنەی ڕووداوەكەی لێ بووە، كامێرای چاودێری هەیە و بە وردی دەردەكەوێ كە ڕووداوەكە چی بووە ئەگەر دەزگا تەناهییەكان نەیشارنەوە، جیا لهوهی بڵاو نهبوونهوهی تۆماری كامێراكانی ئهو رێگهیه، گومانهكان بهفراوانتر دهكات.
چەند كەسێك پەلاماری كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەكەیان دا و هەڕەمەكی تەقەیان بەناو سەیارەكەدا كرد
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" ئەو ئۆتۆمبێلەی لای ئەو خێزانە بووە هی لانەی هاوسەری ئامانجە، لەو شوێنە وەستاون و پێشتر لە پیاسەكردنی ناو شاری سلێمانی بوون. وا لێكدەدرێتەوە كە چەند كەسێك پەلاماری كردنەوەی دەرگای ئۆتۆمبێلەكەیان دابێت و هەڕەمەكی تەقەیان بەناو سەیارەكەدا كردبێ. بەڵام هێشتا ئەو زانیارییە پشتڕاست نەكراوەتەوە. لهگهڵ ئهوهی كۆمهڵێك لێكدانهوه بۆ جۆری رووداوهكه و ژمارهی گولهكان و هۆی بهركهوتنی گوله به جامی دواوهی ئۆتۆمبیلهكه، هێشتا پرسیاری بێ وهڵامه.
وهك دهزانرێ پۆلیسی سلێمانی رای گهیاندووه، رووداوهكه خۆكوژی بووه. بهڵام هاووڵاتییان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی نایشارنهوه كه متمانەیان بە دەزگا تەناهییەكانی سلێمانی نییە و باوهڕیش بەو ڕوونكردنەوانە ناكەن كە بڵاو دەكرێنەوە، بۆیە پێدەچێ دۆسیەی كوشتنی ئامانج و لانە و منداڵەكەیان بە ئاسانی تێپەڕ نەبێت.
توێژەرێكی كۆمەڵایەتی بۆچوونی وایە، هیچ كەسێك دەستی ناچێتە منداڵێكی سێ ساڵانی خۆی بیكوژێ، ههتا كێشەیەكی قووڵی خێزانیش هەبووبێت، بۆیە ههموو لایهك چاوهڕوانی ئهنجامی لێكۆڵینهوهیهكی بێلایهن دهكهن.
هاوكات ئهوانهی چاودێری دۆخی گشتیی دهكهن له كوردستان، لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ئهوه دهخهنه ڕوو كه كوشتن یان تیرۆركردنی "ئامانج و لانە و هانۆ" لە ڕۆژێكی دیاریكراودا بووە، واتە ڕووداوەكە بۆ ئەوەیە كە خەڵك خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری بیر بچێتەوە.
باس لەوەیش دەكرێ كە دەشێ ڕووداوەكەی ڕۆژی 15ی ئۆكۆتبەری 2019ی شاخی ئەزمەڕ كە دوو كەس وهك دهگوترێ تەقینەوەیان پێدا تەقی و پارچه پارچه بوون، پیلانێكی گەورە بووبێت و سەری نەگرتبێ، تا بەتەواوی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر بیر ببرێتەوە.
ئامانج بابانی لەدایكبووی شاری سلێمانی- گەڕەكی سەرشەقام بڕوانامە و ئاستی خوێندن: دەرچووی بەشی رۆژنامەنووسی- پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی.
خاوەنی چەندان چیرۆكی بڵاوكراوە لە گۆڤارە كوردییەكاندا، لەگەڵ كاری رۆژنامەنووسی لە زۆربەی رۆژنامەكاندا، بەتایبەت لە رۆژنامەی (ئاسۆ). وەك بێژەر ماوەی دوو لە كەناڵی كوردسات كاری كردووە.
دواین جار ئامادەكار و پێشكەشكاری بەرنامەی بێ سنوور بوو لە كەناڵی ئێن ئار تی كە شەوانی چوارشەم پەخش دەكرا و بینهری زۆر بوو.