له پرۆژه‌یه‌كی نوێی وڵاتی چین، توانیویانه هه‌لیكۆپته‌ری هاوشێوه‌ی ده‌فره فڕیوه‌كان دروست بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌یشی له‌سه‌ر كراوه و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه.
كۆمپانیای پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی
چین كه یه‌كێكه له كۆمپانیا حكوومییه‌كان، نموونه‌یه‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی خسته‌ڕوو كه ناوی چینا هه‌لیكۆپته‌ر ئێكسپۆزیشن 2019یه و بۆ یه‌كه‌مجار له شاری تاینجینی نزیك په‌كین به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرایه‌وه.
ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای تێدا به‌كارهاتووه و به دیزاینێكی زۆر ناوازه دروست كراوه و ماوه‌ی 10 ساڵه چینییه‌كان خه‌ریكینه بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی به‌رهه‌می بهێنن و به گوێره‌ی شاره‌زایانی هێزی ئاسمانی وڵاتی چین، ئه‌و به‌رهه‌مه جه‌نگییه یارمه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی سوپای چین ده‌دات، له هه‌ر هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئه‌نجامی بدات له داهاتوو.
بیرۆكه‌كه بۆ سه‌رده‌می نازییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی هه‌لیكۆپته‌رێكی له‌وشێوه‌یه بوون به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌ست پێ بكات
له دروستكردنی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره كۆمپانیایه‌كی رووسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری چینییه‌كانی كردووه و بڕیاره له پێشانگای "ڕووستیخ"یش بۆ ته‌كنه‌لۆجیای فڕۆكه‌ی جه‌نگی نمایش بكرێت.
به گشتی 400 كۆمپانیای پیشه‌سازی چین به‌شدار له به سه‌ركه‌وتوویی دروستكردنی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره، به داهێنانێكی نوێی بواری ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی داده‌نرێت و ده‌توانرێ 650 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك بڕوات، كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی یه‌كجار زۆره، شوێنی سه‌ركردایه‌تیكردنی دوو فڕۆكه‌وانی هه‌یه و بۆمبهاوێژی 20 ملیمی و مووشه‌كی ئاسمانی و وشكایی هه‌ڵده‌گرێ و تایبه‌تمه‌ندی خۆحه‌شاردانی له ڕاداره‌كان هه‌یه.
درێژی تیره‌كه‌ی هه‌شت مه‌تره و به‌شێوه‌ی ستوونی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌نیشێته‌وه، خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌ی بۆ ئاسمان 16.5 مه‌تر له چركه‌یه‌كدا و ده‌توانێ تا به‌رزی شه‌ش هه‌زار مه‌تر بۆ ئاسمان بفڕێت.
ئه‌ندازیاریان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره بیرۆكه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌ر له‌وه‌ی له جه‌نگی دووه‌می جیهانی شكست بهێنن، پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌یان هه‌بوو و ده‌یانه‌ویست به خێرایی دروستی بكه‌ن و سوودی لێ وه‌ربگرن.