باشترین سیستەمی خۆراك بۆ نەخۆشانی قۆلۆن

:: PM:04:42:19/10/2019 ‌

 

قۆلۆنی دەمارگیری یەكێكە لەو نەخۆشیانەی زۆر بڵاوە و ناوە ناوە ئازاری سك و سكچوون و قەبزی و بای سك لە مرۆڤ دروست دەكات، پزیشكان ئەو ناوەی بۆ بەكاردەهێنن ئەوكاتەی ناتوانرێت هۆكاری ئەو نیشانانەی نەخۆشی قۆڵۆن بەدەستییەوە دەناڵێنێت، لێك بدرێتەوە.

وەك لە ماڵپەڕی "میدسكەپ"هاتووە، دەتوانرێت لە رێی سیستەمێكی خۆراكی كەم شیرینی و شەكرە یەكینەكانەوە چارەسەرێكی باش بێت بۆ ئەو نەخۆشییە و كێشەكانیتری كۆئەندامی هەرس، "فود ماپ"، بریتییە لە زنجیرەیەكی كورتی كاربۆهیدرات كە بە زەحمەت لە ریخۆڵە باریكەوە دێتە مژین و ئەگەرچی بە شێوەیەكی سروشتی لە خۆاكدا هەیە، بەڵام توانراوە سیستەمێكی خۆراكی كەمشەكر بدۆزرێتەوە بۆ كەمكردنەوەی نیشانەكانی قۆلۆنی دەمارگیری و كێشەكانیتری هەرس. 


70-80%ی نەخۆشانی قۆڵۆن سوود لەو سیستەمە وەردەگرن


 تیمێكی توێژەرانی ئوسترالی گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە سیستەمی خۆراكی كەم"فود ماپ"زۆر سوودی هەیە بۆ نەخۆشانی قۆڵۆنی دەمارگیری و كەمكردنەوەی ئەو خۆراكانەی بەو جۆرە شەكرانەوە دەوڵەمەندە، دەكرێت نیشانەكانی قۆڵۆن كەم بكاتەوە وەك بوونی ئازار لە سك و باكردنی سك و سكچوون و قەبزی، كاتێك 70-80%ی نەخۆشانی قۆڵۆن سوود لەو سیستەمی خۆراكییە وەردەگرن.


بەگوێرەی ئەو سیستەمە ئەو خۆراكانەی دەبێت لێیان دووربكەویتەوە بریتین لە گەنم و پیاز و پاقلەمەنی و سیر و شیرەمەنی و ئەو میوانەشی شیرینن و ئەو سەوزە و میوانەش كە رێژەیەكی زۆری مانیتۆل و سوربیتۆلیان تیادایە. لەوكاتەی ئە و خۆراكانەی شیرینیان كەم تیادایە بریتین لە سەوزە و فاسوڵیای سەوز و گێزەر و خەیار و كاهوو و تەماتە و تەرەپیاز، گۆشت و ماسی و مریشك و شیر و ماستی بێ شیرینی و پەنیری رەق و نانی بێ گلۆتین و برنجی كوتراو و شۆفان و ماكەرۆنی و بسكویتی بێ گلۆتین و كێكی برنج و گەنمەشامی، هەروەها بادەم تۆوی كولەكە و ئاو و قاوە و چای.   


 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل