ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى نیازهكهى ئاشكرا بكات راى گه‌یاند، دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا چه‌ند هه‌نگاوێكى تر له رۆژئاواى كوردستان ده‌نێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى باسى له هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى دواى ئاگربه‌ست كردووه.
له كۆتا رۆژى ئاگربه‌ست پوتین و ئه‌ردۆغان كۆده‌بنه‌وه
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تى، چه‌ند هه‌نگاوێكى پێویست ده‌نێین، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین كۆده‌بینه‌وه و ده‌شڵێ "له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پوتین باس له ئۆپراسیۆنه‌كه ده‌كه‌ین".
توركیا و ئه‌مه‌ریكا رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو، له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكى پێنج رۆژه رێككه‌وتن و رۆژى سێشه‌مى داهاتوو ئه‌م ئاگربه‌سته ته‌واو ده‌بێت، بڕیاره هه‌ر له هه‌مان رۆژدا ئه‌ردۆغان و پوتین له شارى سۆچى رووسیا كۆ ببنه‌وه.
چه‌ند رۆژێكه چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له‌م كۆبوونه‌وه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان دابنێت و دوایین بڕیار بدات.
دوێنێ مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى داوا له رووسیا ده‌كات هێزه كوردییه‌كان له مه‌نبج و كۆبانێ ده‌ربكات.