نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر و جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و قسه‌ى خۆى ده‌بێت، به‌ڵام له ته‌نگژه‌ى ئه‌م جاره دیار نییه و هیچ هه‌ڵوێستێكى نییه، چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن مالیكى له كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاوه، بۆیه له‌م رووداوانه بێ ده‌نگه، چونكه ته‌وژمێكه جه‌ماوه‌رییه له دژى گه‌نده‌ڵێ.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ته‌وژمى خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى عێراق خواسته سیاسییه‌كانى نوورى مالیكى له‌ناو ده‌بات، ئه‌و له‌وه‌ته‌ى ده‌سه‌ڵات دوورخراوه‌ته‌وه، چه‌ندان هه‌وڵى داوه بۆى بگه‌ڕێته‌وه، كه‌چى چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن به‌م خۆپێشاندانه چه‌ندان هه‌نگاوى تر مالیكى له خواسته سیاسییه‌كانى دوور كه‌وته‌وه.
رۆژنامه‌ى"عه‌ره‌بى جه‌دید" له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات رووداوه‌كان له عێراق زۆر به خێرایى تێده‌په‌ڕن و لێكه‌وته‌ى خۆیان ده‌بێت، سه‌رۆكى لایه‌ن و حزبه سیاسییه‌كان هه‌ڵپه‌ى ئه‌وه‌یان پێشنیاز وچاره‌سه‌رى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌م ته‌نگژه‌یه ده‌ربچێت، كه‌چى نوورى مالیكى له شانۆى سیاسى دووره و خۆى بێده‌نگ كردووه.
دواتر ده‌ڵێ مالیكى له‌وه رانه‌هاتووه له ته‌نگژه‌كان خۆى به دوور بگرێت، ئه‌و خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى دراماتیكییه و ته‌نانه‌ت ته‌نگژه ده‌خوڵقێنێ و سوارى شه‌پۆله‌كان ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جاره بێده‌نگى و دووره‌په‌رێزى هه‌ڵبژاردووه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن مالیكى ئێسته له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌یه‌وێ له گێژه‌لوه‌كه خۆپێشاندانه‌كان دوور بێت، چونكه له چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌وره‌ى گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاوه، جگه له‌مه‌یش خواستنى به‌ده‌ستهێنانى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى له ده‌ست داوه.
چه‌ند رۆژێك به‌ر له خۆپێشاندانه‌كانى ئه‌م مانگه نوورى مالیكى راى گه‌یاند، ده‌ستبه‌ردارى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار نابێت و به مافى فراكسیۆنه‌كه‌ى ده‌زانێ، هاوكات ره‌خنه‌یشى له به‌رهه‌م ساڵحى سه‌رۆك كۆمار گرت له‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێده‌نگ بووه.
مالیكى وازى له پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار هێناوه و داوا ده‌كات دۆسیه‌كانى نه‌كرێنه‌وه
په‌رله‌مانتارێكى عێراقى كه به "ئه‌ندامێكى دیارى په‌رله‌مانى عێراق" وه‌سف كراوه، قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كردووه، به‌ڵام ناوه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره هۆكارى بێده‌نگبوونى نوورى مالیكى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ " له‌نێو ئه‌و دۆسیانه‌ى گه‌نده‌ڵى كه حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ستیان كردووه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان وه‌ك جێبه‌جێكردنى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى به خۆپێشانده‌ران دراوه، چه‌ند دۆسیه‌یه‌ك هه‌ن پێوه‌ندییان به نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووتر هه‌یه. له‌وانه گرێبه‌سته‌كانى كڕینى چه‌ك، پرۆژه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه كه رووناكییان نه‌دیوه، جگه له‌مه‌یش مالیكى له سامانى گشتى پاره‌یه‌كى زۆرى به فیڕۆ داوه وه‌ك دیارى و به‌خشیش به سیاسه‌تمه‌ندار و رێبه‌رى ئاینى و سه‌رۆك هۆزه‌كانى داوه له ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هه‌روه‌ها یارى به یاسا كردووه، جگه له‌مه‌یش دۆسیه‌ى مووسڵى له‌سه‌ره له‌گه‌ڵ تاوانه‌كانى تایفه‌گه‌رى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه، خودى مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاگه‌دارى ئه‌م دۆسیانه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌خرێنه‌ڕوو. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى مالیكى هیچ ره‌خنه‌یه‌كى له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت نه‌گرتووه له دابیننه‌كردنى مافه‌كانى هاووڵاتییان ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێ "چونكه نایه‌وێ په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌ده‌ست بدات و رازیان بكات به‌وه‌ى دۆسیه‌كان نه‌كه‌نه‌وه".
له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئایارى 2018 نوورى مالیكى چه‌ندان هه‌وڵى داوه كه پۆستى باڵا له عێراق وه‌ربگرێت، به تایبه‌تى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، بۆ ئه‌مه‌یش به‌رده‌وام گوشارى له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان دروست كردووه، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق باسى له‌وه كردووه ئێسته مالیكى داواى پۆسته‌كه ناكات به‌ڵكو گوشاره‌كانى بۆ ئه‌وه به‌كارده‌هێنێ دۆسییه‌كان نه‌كرێنه‌وه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ڵێ"مالیكى له ئێسته‌دا داواى ئه‌م پۆسته بكات ئه‌وا خۆى ده‌خاته بارودۆخى شه‌رمه‌زارییه‌وه".
له‌ماوه‌ى رابردوودا مالیكى ته‌نیا یه‌ك تویتى له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كان كردووه و داواى له خه‌ڵك كردووه كاره‌كان به یاسایى ئه‌نجام بده‌ن و ددان به‌خۆیان بگرن. كه‌چى ئه‌و تویته‌یشى وه‌ك دژایه‌تییه‌كى خۆپێشانده‌ران لێك درایه‌وه.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه به توندى له‌دژى گه‌نده‌ڵى ده‌ستى پێ كردووه و به سه‌دان خۆپێشانده‌ران تێیدا بوونه‌ته قوربانى، به‌شێكى زۆر له خواسته‌كانى مالیكى له‌ناو بردووه.
له ترسى خۆپێشاندانه‌كان مالیكى دووركه‌وتووه‌ته‌وه
تاڵب به‌یاتى شاره‌زا له كاروبارى عێراقى ده‌ڵێ "بارودۆخى ئێسته ئه‌وه به‌سه‌ر مالیكى ده‌سه‌پێنێ بێده‌نگ بێت و دوور له رووناكى بێت، چونكه له چه‌ندان دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاوه". ئه‌و چاودێره سیاسییه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه مالیكى ده‌یه‌وێ به بێده‌نگى ئه‌و دۆسیانه به داخراوه بهێڵێته‌وه، هه‌رچه‌نده عێراقییه‌كان ده‌یانناسن.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له كۆتایى راپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێ مالیكى یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ى زۆرترین تێوه‌گڵانى هه‌یه به دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵێ هه‌یه. به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى له رابردوو هه‌یبووه، ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.