دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، كورده‌كان له ناوچه دیاریكراوه‌كاندا به شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ده‌كشێنه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، كورده‌كان له ناوچه دیاریكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه ده‌كشێنه‌وه له سووریا.
ڕێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه
تره‌مپ كه كۆنگره‌كه‌ی تایبه‌ت كردبوو به دۆخی ئاگربه‌ست و ڕۆژئاوای كوردستان گوتی، ڕێككه‌وتنی تایبه‌ت به ئاگربه‌ست به‌رده‌وامه.
تره‌مپ ئاماژه‌ی به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا كرد كه ئێسته به‌ره‌و هه‌ولێر دێن و ڕای گه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كشێته‌وه و ڕوو له هه‌ندێك ناوچه‌ی تر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆتاییدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌نكه‌ره خراپ مامه‌ڵه بكات و ره‌فتاری هه‌ڵه ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ریكا سزای توندی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.