ئه‌و لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د پێك هێنرا، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و سه‌ردانی ماڵباتی هه‌ردوو لایشیان كردووه.
شه‌وی چوارشه‌می ڕابردوو له ڕووداوێكی ته‌مومژاویدا ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د كه دوو ڕۆژنامه‌نووسی سلێمانی بوون و هاوسه‌ری یه‌كتر بوون ته‌رمه‌كانیان له‌ناو ئۆتۆمبێل به كوژراوی دۆزرایه‌وه. ئه‌و دۆسیه‌یه ڕای گشتیی كرد به دوو به‌شه‌وه و به‌شێك به ڕووداوی خۆكوژی و به‌شێكی تر به تیرۆریان ناوبرد.
لیژنه‌كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی ماڵباتی هه‌ردوو لا ده‌كات و ڕای ئه‌وان وه‌رده‌گرێ
ئه‌مشه‌و لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و دۆسیه‌یه ده‌ستی پێ كرد و زانا مه‌لا خالید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، لیژنه‌كه له هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی ماڵباتی هه‌ردوو لا ده‌كات و ڕای ئه‌وان وه‌رده‌گرێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له نزیكه‌وه گفتوگۆمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رھه‌ڵدانی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان كردووه كه بووه هۆی سه‌رھه‌ڵدانی ئه‌م كارساته كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگیش هه‌بووه پێویست بووه وه‌ریان بگرین.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌ر ئه‌مشه‌و سه‌ردانی ماڵی ئامانج بابانی ده‌كه‌ن، دواتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن، له‌دوای ته‌واوبوونی ڕاپۆرتی لیژنه‌كه‌یان كه ورده‌كاریه‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، ڕاپۆرته‌كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.