ئه‌حلام هونه‌رمه‌ندی ناودارى ئیماراتی له ڕێگه‌ى تویته‌ره‌وه په‌یامێك بۆ گه‌لى لبنان ده‌نیرێت و هیواى خواستووه كه بیتوانیبایه ئه‌ویش به‌شدارى ئه‌و شۆڕشه نیشتمانییه ببێت.
ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌ستدان داوه‌تێ شۆڕش دژى ده‌سه‌ڵات كارێكى پیرۆزه
ئه‌حلام له تویته‌كه‌یدا نزوسیویه‌تى، "ئه‌وه‌ى ئێوه ده‌ستدان داوه‌تێ شۆڕش دژى ده‌سه‌ڵات كارێكى پیرۆزه و خودا له‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵتان بێت ئه‌ى برا و هاورێ خۆشه‌ویسته‌مكانم له‌و وڵاته، ئه‌وه‌ى ئێوه كردتان له مێژوو ده‌نووسرێته‌وه كه‌دواى مافێكى ڕه‌واى خۆتان كردووه.
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌حلام له‌ناو تۆڕه‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى وا لێك دراوه‌ته‌وه كه ده‌ه‌یوێت پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته باش بكات، دواى ئه‌وه‌ى خۆپێشاندانى تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌مه‌نده كرا و داواىان له ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌حكه‌مى لبنان كرد كه چیتر ئه‌حلام ڕێ نه‌درێت بیچته وڵاته‌كه‌یان دواى ئه‌وه‌ى لبنانى به زبڵخانه نابرد.
ئه‌حلام عه‌لی شه‌مسی گۆرانیبێژێكی ئیماراتییه، ته‌مه‌ن /50 ساڵه/ له به‌حرێن له دایك بووه، به ده‌وڵه‌مه‌نترین هونه‌رمه‌ند ئه‌ژمار ده‌كرێت، زۆرترین دوژمنی له ناو هونه‌رمه‌ند و هه‌وادارانیاندا هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌كانی ڕه‌قن و دژایه‌تی لبنانی و عێراقییه‌كان ده‌كات، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی سێ منداڵه، زیاتر له 10 ئه‌لبوومی گۆرانی هه‌یه، به‌شداری له چه‌ندان ئاهه‌نگی كلتووری وڵاتان كردووه، ساڵانه چه‌ند كۆنسێرتێك له ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپا ساز ده‌كات.