مسته‌فا عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، تیشك ده‌خاته سه‌ر زیانه‌كانی یه‌كخستنی پێناسی گومرگی له نێوان هه‌رێم و عێراق و ئاشكرا ده‌كات "قه‌باره‌ی بازرگانی له سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌می كردووه و كۆمپانیاكانیش ڕوویان له به‌سڕه كردووه".
لایه‌نه باشه‌كانی یه‌كخستنی پێناسی گومرگی له نێوان هه‌رێم و عێراق چی بوون؟
یه‌كخستنه‌وه‌ی پێناسی گومرگی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا كارێكی باش بوو، سوودی هه‌بوو بۆ هه‌رێم. ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌ی كه له كه‌ركووك دانرابوون بۆ سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك و مووسڵ، زیانێكی زۆری له هه‌رێم دا، چونكه به‌هۆیه‌وه نه‌توانرا به‌رهه‌می خۆماڵی خۆمان ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراق بكه‌ین، زۆر كاڵاش كه له ده‌ره‌وه ده‌هاتن گومرگ ده‌كران، ئه‌گه‌ر بڕۆیشتنایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، جارێكی تر گومرگ ده‌كرانه‌وه له‌و خاڵانه، ئه‌وه‌ش وایكرد له هه‌رێم كار و كاسبی كه‌م ببێته‌وه.
لایه‌نه خراپه‌كانی یه‌كخستنی پێناسی گومرگی چی بوون؟
لایه‌نه خراپه‌كانی ئه‌و یهكخستنه بۆ هه‌رێم ئه‌وه‌بوو، بڕی باج له هه‌رێم كه‌متر بوو و نرخه‌كان گونجاو بوون، زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی هه‌رێم و عێراق له ڕێی مه‌رزه‌كانی كوردستانه‌وه كاڵایان هاورده ده‌كرد، به‌ڵام یه‌كخستنه‌وه‌ی پێناسه‌كه وایكرد نرخی گومرگ به‌رز بێته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌هاتن بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێسته ناتوانرێ به‌و سنوورانه بێن و كاركردن زۆر كه‌می كردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد ئێسته وازیان هێناوه، چونكه گرفتی ساغكردنه‌وه‌یان هه‌بوو.
پێناسی گومرگی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عێراق جیاوازی چی بوو؟
جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌بوو له هه‌رێم بڕی پێناس زۆرباش بوو و به‌دڵی كۆمپانیاكان بوو، به‌ڵام له عێراق پێناس گران بوو، ئێسته له كوردستانیش زۆر گران بووه، بۆ نموونه سركه یه‌ك تۆنی له هه‌رێم به 18 دۆلار گومرگ ده‌كرا، ئێسته بووه‌ته 150 دۆلار بۆ یه‌ك تۆن، ئه‌مه زیانێكی زۆری ده‌بێت، زۆربه‌ی كاڵاكان نرخی پێناسیان گران بووه.
حكوومه‌تی عێراق له به‌سڕه خاڵی گومرگی شیمالی و جنووبی هه‌یه
به‌هۆی ئه‌و یه‌كخستنه‌وه‌یه و گرانبوونی گومرگ، ده‌توانین بڵێین خۆراك و كاڵا و كه‌لوپه‌ل گران بووه؟
به‌ڵێ، جیا له‌وه‌یش زیانی زۆری له سنووره‌كانی هه‌رێم داوه، چونكه حكوومه‌تی عێراق له به‌سڕه خاڵی گومرگی شیمالی و جنووبی هه‌یه، خاڵه گومرگییه شیمالییهكه ئاسانكاری زۆری كردووه بۆ بازرگانه‌كان.
ئه‌و ئاسانكارییه چییه كه له‌و خاڵه گومرگییه‌ی به‌سڕه كراوه؟
ئه‌و خاڵه‌ی شیمال له به‌سڕه بۆ گومرگ ئاسانكاری ته‌واوی كردووه به پێچه‌وانه‌ی سنووره‌كانی تر، ئه‌ویش زیانێكی زۆری به‌ر سنووره‌كانی هه‌رێم خستووه.
له‌و خاڵه‌ی به‌سڕه كاتێك بازرگانێك كه‌لوپه‌ل و خۆراك هاورده ده‌كات، زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت له‌سه‌ر بڕی ئه‌و كه‌لوپه‌له كه چه‌ند تۆنه، بۆ نموونه بازرگانێك 100 تۆن خۆراك هاورده ده‌كات، له گومرگه‌كه 60 تۆنی بۆ حیساب ده‌كرێت و 40ی بۆ گومرگ ناكرێت، ئه‌مه به‌شێوه‌ی ئاشكرا نییه، به‌ڵكو به بازرگانه‌كه ده‌ڵێ چه‌ند تۆنه، ئه‌ویش كه‌م ده‌ڵێت و بۆی حیساب ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی مه‌رزه‌كانی تره كه ورده‌كاری و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن له هاورده و ته‌واوی هاورده‌كه چه‌ند تۆن بێت گومرگ ده‌كرێت.
كه‌وایه ئه‌و خاڵه گومرگییه‌ی به‌سڕه وایكردووه بازرگان و كۆمپانیاكانی هه‌رێم بچنه ئه‌وێ؟
به‌ڵێ، ده‌توانین بڵێین 80%ی بازرگان و كۆمپانیاكانی هه‌رێم ڕوویان له‌و مه‌رزه‌ی به‌سڕه كردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه كار و هاورده به‌ڕێژه‌ی به‌رچاو كه‌م بكات و به هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار نه‌ماون، زیانێكی زۆریشی له سنووره‌كانی هه‌رێم داوه، چونكه له ڕابردوودا سنووره‌كانی هه‌رێم وه‌ك سه‌نته‌رێكی بازرگانی وابوون، كاڵای هه‌موو وڵاتێك له هه‌رێمه‌وه ده‌هات، به‌ڵام ئێسته له به‌سڕه‌وه هاورده ده‌كرێن.
له كاری بازرگانیدا ئه‌گه‌ر هه‌نارده زۆرتر بێ باشتره له‌وه‌ی هاورده زۆربێ، واته كاڵاكان له شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه بڵاو بكرێنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی باشوور بكرێن باشتره، نه‌ك له به‌غداوه بۆی ڕه‌وانه بكرێت.
كه‌واته هه‌لی كار زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه؟
به‌ڵێ، ئێسته ڕێژه‌ی هه‌لی كار له سنووره‌كانی هه‌رێم زۆر كه‌می كردووه و به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت خراپتریش ده‌بێت، رێژه‌ی بێكاری له سنووره‌كانی هه‌رێم به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
چاره‌سه‌ر چییه؟
له هه‌رێم ده‌توانرێ پێداچوونه‌وه به پێناسی گومرگی بكرێت و هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئاسانكاری زیاتری هاورده‌كاران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگان بتوانن كاڵاكان به هه‌رزان بخه‌نه بازاڕه‌وه، چونكه تا گومرگ زیاتر بێت، پاره‌ی زیاتر ده‌چێته سه‌ر كه‌لوپه‌ل و خۆراك و دواجاریش به زیانی هاووڵاتی ده‌شكێته‌وه.
كه‌وایه یه‌كخستنی پێناسی گومرگی زیانی بۆ هه‌رێم هه‌بوو؟
به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كخستنی پێناسی گومرگی زیانیشی به هه‌رێم گه‌یاند چ له ڕووی دارایی و چ مه‌عنه‌وی.
بۆ ئه‌و زانیارییانه ناگه‌یه‌نرێت به ده‌روازه‌ی به‌سڕه كه چاوپۆشی نه‌كه‌ن و راستی چییه ئه‌وه‌نده گومرگ وه‌ربگرن, ئایا هاوئاهه‌نگی نییه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له سنووره‌كان؟
هاوئاهه‌نگییه‌كی زۆر نییه، به‌ڵام پێناسه‌كه یه‌ك خراوه و جیاوازی گومرگی نییه.
وشه/ دیمانه- هۆشیار عه‌لی