فەرهاد پیرباڵ كاتی مردنی دیاری كرد

:: PM:01:12:23/10/2019 ‌
نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ فەرهاد پیرباڵ كاتی مردنی دیاری دەكات كە ساڵی داهاتووە و كارەكانی خێرا دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ـی تشرینی یەكەم، فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆ لە نووسینێكی ئاشكرای كردووە، لەبارەی خۆكوشتنی منەوە دەڵێم چ هەیە ئەویش ئەوەیە كە من ڕۆژی مردنی خۆم دەزانم لە٢١ی ١١ی ٢٠٢١دەمرم.

پێویستە فریا بكەوم هەموو ئەو پڕۆژە و كار و ئاواتانەم پێش ئەو مێژووە تەواو كردبێ
پیرباڵ نووسیویەتی، ئەو كاتەش وام لێ دەكات هەمیشە بە جۆرە هەستێكی ڕازییەوە بژیم و بە خۆم بڵێم ئەو مێژووی مردنم ٢١ی١١ی٢٠٢١ زۆر گونجاوە، ئەمە وام لێ دەكا زۆر بایەخ بە زەمەن بدەم، چونكە پێویستە فریا بكەوم هەموو ئەو پڕۆژە و كار و ئاواتانەم پێش ئەو مێژووە تەواو كردبێ.

باسی لەوەش كردووە، بۆیەشە نیگەرانم هەمیشە بەپەلەم و دەمەوێ دنیا تەنیا بە هێز و ئیرادەی خۆم و بەو شێوەیەی تەنیا خۆم دەمەوێ وا بێت یان وای دروست بكەم، هەر ئەمەشە كە ئێوە دەڵێن گوایە من پێش ئێوە و پێش ڕووداوەكان كەوتووم و پێش سەركردەكانی كورد كەوتووم بە قەڕنێك من خۆم ناكوژم من مەوعیدم لەگەڵ خودا هەیە.

فەرهاد پیرباڵ نووسەر و شاعیر و مامۆستای زانكۆ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە ئەدەبی فڕەنسی و چەندان كتێبی هەیە.



وشە - رامیار جەواد