گرووپی كچانی ده‌ستڕه‌نگینی شارۆكه‌ی كه‌لار به‌رهه‌مه ده‌ستییه‌كانیان له ده‌ربه‌ندیخان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌و كاره‌یان به ئامانجی خۆبژێوی و پاراستنی كه‌ره‌سته كه‌له‌پوورییه‌كان ده‌ست پێ كردووه و به به‌شێكی زیندوون له كو‌لتووری نه‌ته‌وه‌ی كورد ناو ده‌به‌ن.
مەبەستمانە خانمان سەرچاوەی داهات و خۆبژێوییان هەبێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 23ی تشرینی یه‌كه‌م، به‌ناز ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی خانمانی ده‌ستڕه‌نگینی كه‌لار به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ پێشاندانی به‌رهه‌می ده‌ستی خانمانی گرووپه‌كه‌مان پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستیمان برده ده‌ربه‌ندیخان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئامانجمان له‌م كاره پاراستنی كه‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌ییمانه، وه‌ك كڵاوی ژنان و جلی كوردی و مێخه‌ك و كه‌ره‌سته كه‌له‌پوورییه‌كان كه به‌شێكن له كو‌لتووری زیندووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، هاوكات هۆكارێكیشه بۆ خۆبژێوی كه ئه‌وكاره ده‌ستییانه به نرخێكی هه‌رچه‌نده هه‌رزان ده‌فرۆشرێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كه بۆ خۆبژێوی ژنان.
نمایشكردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌م كاته‌دا كه فێستیڤاڵی شانۆی سه‌رشه‌قام له ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێ بۆ گرووپه‌كه‌یان گرنگه و به‌ناز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ، ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین كه‌س سه‌ردانی پێشانگاكه‌مان بكه‌ن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی