دواى ئاشكراكردنى پرۆسه‌ى كوشتنى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى تیرۆریست و سه‌رۆكى رێكخراوى داعش، زۆر ناوه‌ند و ده‌وڵه‌ت ده‌یانه‌وێ وا ده‌ربخه‌ن كه له كوشتنى به‌غدادى ده‌ستیان هه‌بووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، هێزى "دیلتا فۆرس"ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى كوشتووه، كه هه‌مان ئه‌و هێزه بووه پێشتر ئوسامه بن لادنى كوشتووه.
شه‌وى رابردوو میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان زانیاری‌یان بڵاو كرده‌وه كه ده‌یسه‌لمه‌نێنن، ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى له هێرشێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر گوندێكى شارى ئیدلب له باكورى رۆژئاواى سووریا كوژراوه. چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى تریش له توركیا و ئێران و عێراق دووپات له‌سه‌ر زانیارییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سووریایش ده‌ڵێن به‌غدادى له ئیدلب كوژراوه.
ئه‌و هێزه‌ى بن لادنى كوشت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى كوشتووه
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت هه‌ریه‌كه له عێراق و توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بكه‌نه خاوه‌نى ئۆپراسیۆنه‌كه و ده‌ڵێن كوشتنى به‌غدادى به هۆى زانیارییه‌كانى ئێمه‌وه بووه، له‌وانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى عێراقى ده‌ڵێ ئێمه‌ین زانیارى زۆر وردمان به ئه‌مه‌ریكا داوه، به‌هۆى ئه‌و زانیارییانه‌یش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا توانیویانه به‌غدادى بكوژن.
به‌رپرسێكى توركیایش به ئاژانسى رۆیته‌رزى گوتووه، ئێمه پێشتر ئاگادارى ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا بووین، هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی 48 سه‌عات به‌ر له هێرشه‌كه گه‌یشتووه‌ته گوندى باریشاى ئیدلب و ژن و منداڵه‌كانیشى له‌گه‌ڵ بووه.
هاوكات میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك زانیاری‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هێزێكى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكى به ناوى دالتا فۆرس ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى كوشتووه و هه‌ر ئه‌و هێزه‌یش بوو پێشتر ئوسامه بن لادنى گه‌وره تیرۆریست و سه‌رۆكى رێكخراوى قاعیده‌ى كوشتووه.
دیلتا فۆرس چییه؟
ناوى دي
لتا فۆرس له ناوى The the Special Forces Operational Detachment وه‌رگیراوه كه به ماناى "هێزى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان" دێت، به كورتكراوه‌ى دیلتا فۆرس ده‌ناسرێت. ئه‌و هێزه به تایبه‌تترین هێزى ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له تشرینى دووه‌مى ساڵى 1977 دواى ئه‌وه‌ى تیرۆر له سه‌رانسه‌رى دنیا په‌ره‌ى سه‌ند ئه‌و هێزه له لایه‌ن سوپاى ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه.
ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌م هێزه چه‌ند شتێكه له‌وانه: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر، رزگاركردنى بارمته‌كان و ئۆپراسیۆنى خێرا، پشت به دابه‌زاندنى ئاسمانى و شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه ده‌به‌ستێ، جگه له‌مه ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت و نهێنى بۆ پاراستنى ته‌ناهى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌دات.
په‌یكه‌رى رێكخستنى دیلتا فۆرس له سێ به‌ش پێكهاتووه:
یه‌كه‌ى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كان United States Special Operations Command
یه‌كه‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان Joint Special Operations Command
یه‌كه‌ى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا United States Army Special Operations Command
مه‌رجه تایبه‌ته‌كانى ئه‌ندامانى دیلتا فۆرس
ئه‌و كه‌سانه‌ى له دیلتا فۆرس كار ده‌كه‌ن، ده‌بێت به‌ر له هه‌موو شتێك له هێزه تایبه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكاوه ره‌وانه بكرێن، ئینجا قبووڵ ده‌كرێن، دواتر ده‌بێت شه‌ش مانگ راهێنان و مه‌شقى وه‌رزشى و شیاوى جه‌سته‌ییان بۆ بكرێت، ده‌بێت چه‌ند زمانێكى بیانى بزانن له‌وانه عه‌ره‌بى و فڕه‌نسى، هه‌روه‌ها له‌بوارى ته‌كنه‌لۆجیاى سیخوڕ‌ى مه‌شقیان پێ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵ چه‌ندان راهێنانى تر.
گرنگترین ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ى دیلتا فۆرس ئه‌نجامى داوه
رزگاركردنى بارمته ئه‌مه‌ریكییه‌كان له تاران له ساڵى 1980
داگیركردنى گرینادا له ساڵى 1983
داگیركردنى په‌نه‌ما له ساڵى 1989
گرتنى بازرگانه به‌ناوبانگه‌كه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان له كۆڵۆمبیا پاپلۆ ئیكوبار ساڵى 1993
گرتنى سه‌دام حوسێن
كوشتنى ئوسامه بن لادن
شه‌وى رابردوو دیلتا له ئیدلب چى كردووه؟
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى تا ئێسته بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆى ئه‌و شوێنه‌ى داوه كه به‌غدادى لێ بووه. سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن 48 سه‌عات پێشتر ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى و چه‌ند كه‌سێكى تر له خێزانه‌كه و پیاوه نزیكه‌كانى گه‌یشتوونه‌ته گونده‌كه. دواتر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به هه‌لیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌ى جه‌نگى ده‌ستیان به ئۆپراسیۆنه‌كه كردووه.
گۆڤارى نیوزویكى ئه‌مه‌ریكى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و كاته‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه له شوێنه‌كه ئه‌نجام دراوه، ژن و منداڵه‌كانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له نزیكى بوون. دوو ژنى خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و به هه‌مانشێوه به‌غدادیش خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام منداڵه‌كانى هیچیان به‌سه‌ر نه‌هاتووه.
دیلتا فۆرس له ساڵى 1977 بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر دامه‌زراوه
سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكى به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى گوتووه، له شوێنى ئۆپراسیۆنه‌كه حه‌وت ته‌رمیان دۆزیوه‌ته‌وه، سێیان ته‌رمى ژنان بووه و ته‌رمى منداڵێكیان له‌گه‌ڵ بووه. هێشتا زانیارى جۆراوجۆر بڵاو ده‌كرێنه‌وه. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وتارێكى گرنگى ده‌بێت، له‌وه ده‌چێ باس له ورده‌كارى كوشتنى به‌غدادى بكات.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى له ساڵى 1971 له عێراق له دایك بووه، سه‌رۆكى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوو له ساڵى 2014 ئه‌و كاته‌ى رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه‌ى ناوچه‌یه‌كى زۆرى له عێراق و سووریا داگیر كردبوو خۆى وه‌ك خه‌لیفه‌ى ده‌سه‌ڵاتى داعش راگه‌یاند.
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى به‌رپرسه له كوشتنى سه‌دان هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونى 10 ملیۆن كه‌س.