جۆرێك له كێكی دروستكراوی توركیا، ئاشكرا بووه كه حه‌پی تێ كراوه و تا ئێسته‌یه‌ش له بازاڕه‌كانی كوردستان بڵاوه و ده‌فرۆشرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ده‌رده‌كه‌وێ جۆره كێكێك له توركیا به‌رهه‌م هێنراوه حه‌پی تێ كراوه، به‌ڵام ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه حه‌په‌كه هیی چییه و بۆچی له‌و كێكه كراوه.
ته‌نیا یه‌ك نموونه‌ی كێك نییه
ڤیدیۆكه له گرووپی بایكۆتكردنی كاڵای توركی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ته‌نیا یه‌ك نموونه‌ی كێك نییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی تۆماری كردووه له‌ناو كارتۆنێك ده‌ری ده‌كات و چه‌ند ده‌نكه حه‌پێك ده‌رده‌هێنی.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" ئه‌و جۆره كێكه تا ئێسته له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوه و ده‌فرۆشرێ. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندان جاری تر كاڵای له‌و جۆره ئاشكرا كراوه.