فیلمی كوردی خوشكانی جه‌نگ، به‌شداریی ده‌یه‌مین فێستڤاڵی جیهانیی هامبۆرگ ده‌كه‌ن كه له ڕۆژانی 30/10تا 6/11ی 2019 به به‌شداریی 37 فیلم له شاری هامبۆرگی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان چه‌ند فیلمێك به‌شدارن
عه‌داله‌ت شاریی به‌رپرسی راگه‌یاندنی فێستڤاڵی هامبۆرگ به "وشه"ی راگه‌یاند، فێستڤاڵی هامبۆرگ-ی سینه‌مایی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، بۆ ده‌یه‌مین جاره به‌ڕێوه بچێت، له‌م خوله‌دا به شێوه‌یه‌كی زۆر باشتر خۆمان ئاماده كردووه.
زیاتر گوتی، له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان چه‌ند فیلمێك به‌شدارن و له سه‌ر ئاستی دنیایش 37 فیلم به‌شداری فێستڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن، فیلمه به‌شداربووه‌كان پێكدێن له فیلمی درێژ و كورت و دیكۆمێنتاری، ئه‌م فێستیڤاڵه‌یش به فیلمی خوشكانی جه‌نگ ده‌ست پێ ده‌كات.
"ده‌رهێنه‌ری فیلمی خوشكانی جه‌نگ بانگێشت كراوه و دواتر گرووپی موزیكی كوردی كه پێكدێن له گۆرانبێژانی كورد تارا محمدۆڤ و ئه‌دیر جان دیجه‌ی گرووپ، به كۆنسێرتێك به‌شداری فێستڤاڵه‌كه ده‌بن و چوار په‌نێڵ-یش ئه‌نجام ده‌درێت" شاریی وای گوت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د