كاتێك مرۆڤ به ته‌مه‌ندا ده‌چێ، پێستی ورده ورده به‌ره‌و
چرچبوون و پیری ده‌ڕوات، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ئاساییه و له هه‌موو كه‌سێك ڕوو ده‌دا، به‌ڵام كاتێك ئه‌م دیارده‌یه زووتر و له ته‌مه‌نی گه‌نجی دروست ده‌بێ، ئه‌مه حاڵه‌تێكی نائاساییه و هۆكاره‌كانی بۆ ئه‌م كێشانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
یه‌كه‌م: به‌كارنه‌هێنانی كڵاو و چه‌تر له وه‌رزی گه‌رما ، ئه‌گه‌ر پێستت له تیشكی خۆر نه‌پارێزیت، ئه‌وا پێستی ڕووخسارت تووشی لاوازی زۆر ده‌بێ و تووشی گرفتی گه‌وره ده‌بێت. ماسوولكه‌كانی پێست تووشی گرژبوونی ماوه درێژ ده‌بن و ئه‌مه‌یش وا ده‌كات پێكهاته‌ی پێست له ئاسایی و بێ چرچییه‌وه خوو بگرێ به دۆخی گرژی، كه چرچی دروست ده‌كات.
ئه‌و هۆكارانه له‌ناو نه‌به‌ن به گه‌نجی ڕووخسارتان پیر ده‌بێت
دووه‌م: كه‌مخه‌وی، نووستن پێست جوان ده‌كات و ئارامی ده‌كاته‌وه، كاتێك مرۆڤ ده‌خه‌وێت، ته‌نیا هزری ئارام و جه‌سته‌ی پشوو نادات، به‌ڵكوو پێستیش به‌هه‌مانشێوه پشوودانی پێویسته، به خه‌وتن پێست ئارام ده‌بێته‌وه و ده‌ست به نوێبوونه‌وه ده‌كات و خانه مردووه‌كانی فڕێ ده‌دات.
سێیه‌م: پیسبوونی پێست، پیسی یه‌كێكه له ڕێگا هه‌ره كاریگه‌ره‌كان كه چرچی پێستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێك زۆر له نێو دووكه‌ڵ و تۆز و خۆڵ و پسی ده‌بیت، ئه‌وا زووتر و خێراتر پێستت تووشی چرچبوون ده‌بێ، به تایبه‌ت پێستی مل و ناوچه‌وان و ڕوومه‌ت، بۆیه پێویسته له شوێنی ژینگه‌ی پیس دوور كه‌ونه‌وه و ئه‌گه‌ریش كارتان له شوێنێكی له‌م جۆره بوو، پێویسته دوای كاره‌كه‌تان ڕاسته‌وخۆ خۆتان بشۆن و كاریگه‌ری ئه‌م ژینگه ناله‌باره له‌سه‌ر پێستتان كه‌م بكه‌نه‌وه.
چواره‌م: شه‌كر، یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی چرچبوونی پێست، بۆ شه‌كر و شیرینی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه ئاوێنه‌ی زیانبه‌خشی تێدایه و زیانی زۆر به كۆلاجینی پێست ده‌گه‌یه‌نێت، كه پێست به جوانی و گه‌شاوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه، كاتێك كۆلاجین كه‌م ببێته‌وه و زیانی پێ بگات، چرچبوون به خێرایی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
پێنجه‌م: زۆر چه‌مانه‌وه‌ی مل، زۆر داخستنی سه‌ر و مل له كاتی سه‌رقاڵبوون به ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه، زیان به خانه‌كانی پێست ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه باشتره ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و به دیار مۆبایله‌وه ده‌مێننه‌وه، ماوه ماوه ڕاهێنان و جووله به ملتان بكه‌ن، تا خانه‌كانی پێستی ڕووخسار و سه‌ر سووڕی خوێنیان چالاك بێ و تووشی چرچبوون نه‌بن.