هاوشێوه‌ی هه‌موو مانگه‌كانی پێشوو، بڕیاره ڕۆژی سێشه‌می داهاتوو پێنجی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه له واده‌ی خۆی ده‌بێت و هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی دابه‌شكردنی مووچه نییه.
ڕۆژی پێنجی مانگ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێ ده‌كات
ڕوونیشی كرده‌وه كه ڕۆژی پێنجی مانگ هاوشێوه‌ی مانگه‌كانی تر به پێدانی مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێ ده‌كات.
وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كرد، هه‌موو مانگێك لیستی یه‌كه‌می دابه‌شكردنی مووچه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه و له 15 تا 18ی مانگ ئه‌و به‌شه پاره‌ی به‌غدا كه بۆ مووچه دیار كراوه ده‌گات.
هه‌رچه‌نده ئێسته خۆپێشاندان له به‌غدا هه‌یه و دڵه‌ڕاوكێ لای فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر ڕاگرتنی مووچه دروست بووه، به‌ڵام پێشتر محه‌مه‌د ئیلخانی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه تا دابه‌شكردنی مووچه له به‌غدا به‌رده‌وام بێت له كوردستانیش به‌رده‌وام ده‌بێ.